Halloween party ideas 2015
banner




محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حیزی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، هێزێكی نوێ‌ دروستدەكات، كە هێزەكە دەخرێتە سەر هێزەكانی یەكەی 80ی سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستان.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەچەند سەرچاوەیەكی تایبەتەوە دراوە بەشارپرێس، حیزبی سۆسیالیست دیموكرات ماوەیەكە دەستیان بەتۆماركردنی ناو كردووە، كە ئامانج لەتۆماركردنی ناوەكان بۆ دروستكردنی هێزێكی نوێ‌ دەبێت لەناوچەی گوڵەخانەو شارۆچكەی سەیدسادق.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو هێزە لەسەر راسپاردەی محەمەدی حاجی مەحمود دروستدەكرێت‌و دوای دروستكردنی هێزەكەش، دەخرێتە سەر یەكەی هەشتی سەر بەپارتی دیموكرات.

شارپرێس ئەوەشی زانیوە، لەقۆناغی یەكەمدا، ناوی 450 كەس تۆماركراوەو ئێستا ئەو ژمارەیە وەجبە وەجبە بەژمارەی 50 كەسی مەشق‌و راهێنانیان پێدەكرێت، كە مەشق‌و راهێنانەكانیش لەشوێنێكی نزیك گوندی گوڵەخانەی زێدی محەمەدی حاجی مەحمودە.

یەكێك لەو كەسانەی ناوی تۆماركردووە، بۆ شارپرێس ئاشكرایكرد، لەكاتی ناوتۆماركردن پێیان وتوون هێزێكی نوێ‌ دروستدەكەن‌و دەخرێنە سەر یەكەكانی هەشتاو موچەی مانگانەشیان هاوشێوەی ئەو هێزانە دەبێت.

پارتی دیموكرات یەكەیەكی سەربازی هەیە، كە بەیەكەكانی هەشتا ناودەبرێت‌و لەچەند هێزێكی جیاواز پێكدێت، كە ئەو هێزانە لەوەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆی حكومەتی هەرێم موچەو پێداویستییەكانیان بۆ دابیندەكرێت.

ئەو كەسە ئاشكراشیكرد، ئەوەندەی ئەو زانیاری هەبێت، نزیكەی 1200 كەس لەناوچەكە ناوی خۆیان تۆماركردووەو بڕیارە لەماوەی داهاتووش ناوی ئەو كەسانەی تر بێتەوەو دەست بەمەشق‌و راهێنان بكەن.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات