Halloween party ideas 2015
banner





كه‌سێك له‌ تۆماری بایۆمه‌تری ئاشكرا ده‌بێت كه‌ له‌و كاته‌ی راپه‌ڕینی ئاداری 1990 كراوه‌ تەمەنی یه‌ك ساڵ بووه‌، به‌ڵام مینحه‌ی زیندانی سیاسی هه‌یه‌.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا كه‌سێك له‌ یه‌كێك له‌ بانكه‌کان بایۆمه‌تری تۆماركراوه‌ له‌ دایكبووی ساڵی 1990 بووە كه‌چی مینحه‌ی زیندانی سیاسی بۆ خه‌رج ده‌كرێت.

به‌پێی ڕێنماییه‌كانی زیندانیانی سیاسی ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ مینحه‌ سودمه‌ند ده‌بن له‌ سه‌رده‌می رژێمی به‌عس زیندانی كرابن، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ ته‌مه‌نی ساڵێك بووه‌ كه‌ راپه‌ڕینی ئاداری 1991ی گه‌لی كوردستان كراوه‌.

سه‌فین غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری سیستمی بایۆمه‌تری مووچه‌خۆران، ئه‌وه‌ی بۆ باسنیوز دووپات كرده‌وه‌ كه‌ كه‌سێك له‌ لای ئه‌وان تۆماركراوه‌ ساڵی 1990 له‌دایكبووه‌ و مینحه‌ی زیندانی سیاسی بۆ خه‌رج ده‌كرێت.

ئه‌وه‌له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشووتر سەرچاوەكە چه‌ندین سه‌یر وسه‌مه‌ره‌ی تۆماركراوی بایۆمه‌تری مووچەخۆرانی ئاشكراكرد وه‌كو ئه‌وه‌ی "له‌ دایکبووی ساڵی 1870 مووچه‌ی له‌ حكوومه‌ت هه‌یه‌، له‌ دایكبووی 1998 و 1993 به‌ پله‌ به‌رزی سه‌ربازی خانه‌شین كراون، كه‌سانی ساغ هەیە بە كه‌م ئه‌ندام تۆماركراون.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت