Halloween party ideas 2015
banner




ساڵێك و پێنج مانگە پەرلەمان بە بڕیاری سیاسی داخراوە، ئێستا كەمتر لەھەشت مانگ تەمەنی ماوە، بەردەوام هەموو لایەنەكان داوای كاراكردنەوەی دەكەن، هەمووشیان ئەڵێن ئەم دۆخە و پەرتەوازیە سیاسیە سەرۆكایەتی پەرلەمان و فراكسیۆنەكان و پەرلەمانتاران دروستیان كردووە، هەندێك ئەڵێن ئەبێت قازبین، هەندێك ئەڵێن نە شارەزاو كەم ئەزموونین، هەندێك دەڵێن داخستنی پەرلەمان ھەڵەبوو بۆ ئەوەبوو هەڵەی گەورەتر ڕوونەدات؟ من دەپرسم ئەوە بیركردنەوەی حزبەكان بێت لەسەر پەرلەمان ئایا دەیانەوێـت چۆن كارایەك بێت، لەكاتێكدا قەیران و كێشەكان بەردەوامە؟

دەپرسم ئایا قەیرانی دارایی چارەسەربووە؟ مووچە باشتر بووە؟ نەوت شەفاف بووە؟ ناكۆكی ھێزەكان چارەسەر بووە؟ لەسەر دەستوورو سیستەمی سیاسی و سازاون؟ كەواتە كە ئێمە نەزان و كەم ئەزموون بین و قەیرانەكان وەك خۆی بێت وداخستنی پەرلەمان هەڵەبووبێت، جا كەواتە كە پەرلەمان كارا دەبێتەوە دوو ئەگەر لەپێشە، یان دەبێت پەرلەمانێكی ئاقل و بێدەنگ و گوێڕایەڵ بێت، یان دەبێت دووبارە قسە لەسەر كێشە و قەیرانەكانی هەرێم بكات.

جا هەر كەسێك كەمێك لەدوونیای سیاسی تێ بگات ئەزانێ پەرلەمان بە مەرجی یەكەم كارا دەبێتەوە لای حیزبەكان نەك دووەم، كەواتە ئەوەی حزبەكان داوای دەكەن مرداركردنەوەی پەرلەمانە نەك كارا بوونەوە ،لەكۆتایی بیرمان نەچێت داواكاری كارابوونەوەی پەرلەمان تا١١/٦ یەلە دوای ئەو بەروارە بە هێمنی ئەم داوایە دەسووتێت (كەئەزانم پەلەتانە بۆ سووتانی ).

بۆیە بەڕای من پەرلەمان هەڵبوەشێتەوەوحكومەتێكی هاوبەشی ڕزگاری نیشتیمانی پێك بێت باشترە لەوەی بەم جۆرە كارا بێتەوە یان شەرعیەت لە دەست بدات. هیوادارم من هەڵەبم.


وەرگیراو لە فەیسبووكی پەرلەمانتار گۆران ئازاد
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات