Halloween party ideas 2015
banner





په‌رله‌مانتارێكی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان گرته‌ی ڤیدیۆیی رۆشتنی‌ هێزی‌ سه‌ربازی‌ توركیای‌ بۆ شه‌نگال بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ خه‌ریكه‌ ئاگر له‌ ماڵی كورد به‌رده‌بێت.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح ، له‌پێگه‌ی تایبه‌تی‌ خۆی‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه‌ وده‌ڵێت "رۆشتنی هێزی سه‌ربازی بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ"ه‌.  

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ده‌شڵێت: "هه‌ریه‌ك له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان و پارتی دیموكراتی‌ كوردستان، هێزه‌كانی خۆیان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كۆكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌كردووه‌".  

عه‌لی حه‌مه‌ صاڵح ئاشكراشی ده‌كات "ئه‌م ڤیدیۆیه‌ رۆشتنی هێزی توركییه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای سێرێوه‌ بۆ ئامێدی و شه‌نگال".  

له‌ كۆتایدا ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه‌ خه‌ریكه‌ ئاگر له‌ ماڵی كورد به‌رده‌بێت و هیچ حزبێكی سیاسی هه‌ڵوێستێكی جدیی‌ نییه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ماڵوێرانیه‌. نه‌فره‌ت له‌شه‌ڕ".



يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت