Halloween party ideas 2015
banner



بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەكێتی لەکەرکوک ئاماژە بۆئەوەدەکات لەئێستادا هەناردەکردنی نەوتمان دەستپێکردوەتەوە و ئێمە کێڵگەکەمان داگیر نەکردوە بەڵکو ئەو راگرتنە وەک ئینزارێک بووە بۆ حکومەتی عێراق و ماوەی یەک هەفتەمان داوە بە حکومەتی عێراق بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوانمان.

ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەکێتی لە کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی "هێزێكی هاوبه‌شی یه‌كێتی به‌ ئاگاداری به‌رپرسانی یه‌كێتی ده‌ستیان به‌سه‌ر كێڵگه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوردا گرتووه‌، چونكه‌ به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوان به‌غدا و ئیدارەی پارێزگای كه‌ركوك له‌ چه‌ند مانگی رابردوو، ده‌بوایه‌ نیوه‌ی به‌رهه‌می ئه‌و كیڵگەیە‌ بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك و دانه‌وه‌ی قه‌رزی كاره‌بای ئه‌و شاره‌ ته‌رخانكرابووایه‌، رێككه‌وتنه‌كه‌ش له‌سه‌ره‌تا به‌وشێوه‌یه‌بوو نه‌وته‌كه‌ بدرێته‌ دوو كۆمپانیای تایبه‌ت، له‌به‌رامبه‌ردا پاره‌ وه‌ربگیرێت و پاشانیش پاره‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئیداره‌ی كه‌ركوك، تاوه‌كو پاڵاوتگه‌ی كه‌ركووك په‌ره‌پێده‌درێت و ته‌واو ده‌كرێت، به‌ڵام به‌غدا له‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی پاشگه‌زبووه‌وه‌".

 بەرپرسەكەی یەكێتی جەختیشیكردەوە"ئەو هەنگاوەیان وەك ئاگاداركردنەوەیەك بووە، بۆ لایەنی عێراقی‌".

وتیشی"ماوەی هەفتەیەك مۆڵەت دەدەین بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنەكان، ئەگەرنا ئێمە كۆمپانیای نەوتی باكوور لەكەركوك دووردەخەینەوە ، كە ئەگەر ئێمەش نەیكەین، ئەوە بەدڵنیایی خەڵكی شارەكە دەیكات".

ئاسۆ مامەند ئاماژەی بۆ ئەوە کرد"یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ كه‌ركوك خۆی به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت و فشاری هاووڵاتیانی ئه‌و شاره‌ی له‌سه‌ره‌ بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكان، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و كاره‌یان كردووه‌".

باسی لەوەشکرد"پێویستە ئەو لایەنەی کە کێڵگە نەوتییەکانی هاڤانا و بایی حەسەن بەڕێوە دەبەن گەنجانی کەرکوک دابمەزرێنن و لەدەرەوەی کەرکوک خەڵک نەهێنن بۆ کارکردن لەو کێڵگەیە".

جێی ئاماژەیە کێڵگە نەوتییەکانی هاڤانا و بایی حەسەن لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سەرپەرشتی دەکرێت،

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 3ی ئازاری 2017، هێزێكی تایبه‌ت ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر كۆمپانیای نەوتی باكوری سەر بەحكومەتی عێراق كه‌ وەبەرهێنان لەكێڵگە نەوتییەكانی باشووری كەركوك دەكات.

 كۆمپانیای نەوتی باكوور سەر بەحكومەتی عێراقەو وەبەرهێنان لەكێڵگە نەوتییەكانی باشووری كەركوك دەكات، كە داهاتەكەی راستەوخۆ ناگەڕێنێتەوە بۆ ئیدارەی شارەكەو ماوەیەكیشە حكومەتی عێراق سەرقاڵی رێككەوتنە بۆ ئەوەی نەوتی ئەو كێڵگانە رەوانەی ئێران بكات.

يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت