Halloween party ideas 2015
banner


هەفتەیەک پێش ئێستا سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی پارتی پێیڕاگەیاندین
 کە جێگری سەرۆکی پارتی بە نهێنێ سەردانی واشنتۆنی کردووە ، بۆ دیدەنی سەرۆک دۆنالد ترامپ ، هەموو کەناڵە دیپلۆماسییەکان و هەندێ لە ئەندامانی کۆنگرێس و لۆبی تورکیا لە ناو کۆنگرێس خستۆتە گەڕ بۆ بینینی سەرۆکی ئەمەریکا ئەگەر بۆماوەی چەند خولەکێک بێت ، تەنانەت ئەگەربۆ وێنەگرتنیش بێت . ستافی کۆشکی سپی ، رێگەیان پێ نەداوە ، تەنها پێیان راگەیاندووە چیتان هەیە بە نوسین بۆمانی بەجێ بهێڵە، وەلامتان دەدەینەوە. ئەم سەفەرە نهێنییە جێگری سەرۆکی پارتی بۆ واشنتۆن ، هاوزەمان بوە لەگەڵ راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ٢٠١٦ سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش وەک بەشێک لە عێراق ، راپۆرتەکە تەژییە لە کاری قێزەوەن کە پارتی جێبەجێیکردووە ، بەشێکیان پشتبەستو بە راپۆرتەکانی یوئێن و ئەوانەی دیکەش پەرلەمانی کۆدەتا بەسەرکراو و سەرچاوە تایبەتییەکانی خۆیان بووە. کاتێ مرۆڤ ئەم راپۆرتە دەخوێنێتەوە ،دەزانێت چۆن ئەمەریکا سەیری هەرێمی کوردستان دەکات. پاش ئەم راپۆرتە دەبێت دەسەڵاتدارانی پارتی شەرم بکەن ، هەرگیز چاو نەنێنە چاوی خەڵکی کوردستان و کۆنسوڵ و سەفیری دەولەوتەکان و، شەرم بکەن باسی ئازادی ومافەکانی مرۆڤ نەکەن، چونکە ئەوەی دەگوزەرێت گەورەترین پێشێلکاریی و تاوانە بەرامبەر بە خەڵکی دەکرێت. پارتی لەوەشدا بێ رکابەرە لە تەنیشت رژێمە سەرکوتکارەکانی ئەسەد و ئێران و ئەردۆگانە.ئەم بەڵگەیە ناسنامەی وپێناسەی پارتییە. سەرنجراکێشترین بڕگە ئەو ئاماژەیە سەبارەت بە تیرۆرکردنی وەدات حوسەینە ، کە راستەخۆ پارتی تۆمەتبار دەکات بۆ تیرۆرکردنی و دەڵێت: ئاسایشی سەربە پارتی دەڕفێنن دواتر تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە . پێدەچێت ،دوای ئەوە جێگری سەرۆکی پارتی نەیتوانی سەرۆکی ئەمەریکا ببینێت ، نامەیەک جێهێلدرابێت ، سکرتاریەتی سەرۆکی ئەمەریکا ، لە رووی پرۆتۆکۆڵی وەڵامی پارتیان دابێتەوە. هەموو هاولاتییەک دەتوانێ نامە بۆ سەرۆکی ئەمەریکا بنوسێت وەڵامیش بە نوسراوی وەربگرێتەوە، جا ئەم هاوڵاتییە هەرچ ئینتمایەک 

نێردراوە
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات