Halloween party ideas 2015
banner


د.جەزا چنگیانی


لەژێر زەردەخەنەی ھەموو سیاسیەکدا . درۆیەکی زل ھەیە.

لە ھەموو ووتەیەکی مەلا بەختیاردا ناماقوڵیەکی شەرمئامێز ھەیە.

گەنجێکی داماوی چاو و سمێل ڕەشی بێ دایک و بێکاری خانەقینی .

شاری ڕەسەن و جەربەزە و ڕەوشتی جوانی کوردەواری . 

بە پارەی قەرز گەیشتە سلێمانی. 

لەگەڕەکی(پیرمەنسور)لەماڵێکی خانەدانی بەرێزدا گیرسایەوە.

وەک نەریتی جوانی میوانداری . ڕەوشتی جوانی جارانی سلێمانی ، خاوەنماڵ باوەشی رێزیان. وەک کوڕی خۆیان . بۆ مەلا کردوە.

بەیانیەک لەتەک کوڕی ماڵەکەدا بەنیازی سەردانی چایخانەکانی سلێمانی. لەماڵ ھاتنە دەرێ.خانمی بەرێزی ماڵ . ھوشیار و قوتابی ڕەوشتە جوانەکەی حەپسەخانی نەقیب ھەستیکرد ئەم میوانە خانەقینیە داماوە . پارەی(دوو چای)لەگیرفاندا نییە.

بەنھێنێ(٢٥٠ فلسی)خستە گیرفانی کراسەکەیەوە.بۆ ئەوەی شەرم لە چاخواردنەوەیەک نەکاتەوە.

کۆمەڵە و کاک ئارام. کلیلی قاسەی دزەکان.

مەلا وەک کادیرێکی چالاکی ناوشار ناسرا. بوو بەسیاسی . نەک قوتابی دەروێشی کاک ئارام. بڕوام بە زیندووبوونەوەی دوای مردن نییە. لێ وەک فەنتازیا ودرۆی دینەکان.

(ئەگەر زیندوو بوونەوە)ی دوای مردن ھەبێ؟کاک ئارام زیندووببێتەوە. لەتاو داوێنپیسی ودەستپیسی و دزی زۆری کادیرە( پێشکەوتووەکانی کۆمەڵە)نەک سیاسەت ناکات. بەڵکو ناوی خۆێ(لە ئارامەوە دەگۆڕی بەھادی).

بۆئەوەی ئەم بابەتە درێژ نەبێتەوە باسی سەرگرۆشتەی(داوێنپیسی و دەستدرێژی ودزینی) کادێرانی کۆمەڵە لە شاخ و لە شار ناکەم.

جەلال سەرۆکی دزەکان. بێحورمەترین سەرکردەی کورد 

ھەموومان لە قوتابخانە بووین.رۆژانە چەند وانەی جۆراوجۆرمان فێرکراوە.

ھەروانەیەک(فیزیاء.کیمیاء.ماتماتیک.کوردی)مامۆستای تایبەتی خۆی ھەبووە.

لەسیاسەتییشدا وایە سەرکردە مامۆستایە وئەندامانی سەرکردایەتی قوتابین ولە مامۆستاوە وانەی سیاسی فێردەبن. 

پێش ڕمانی سەدام٢٠٠٣.ئەمەریکا لە زۆنی ھێڵی ٣٦ ناوچەی پاراستنی کوردان دوای ڕەوی١٩٩١ناوچەکەی ئامادەکردبوو بۆ داگیرکردنی ئێراق .

بەتایبەتی فرۆکەخانەی سلیمانی.ئەمەریکای وبەریتانیەکان زۆر جوان سایکۆلۆجێتی کەسایەتی کوردیان خویندۆتەوە. پێش داگیرکردنی بەسرا لەسەرەتای جەنگی جیھانی یەکەمدا لەلایەن سوپای ئینگلیزەوە. کۆمەڵێ پسپۆڕی بوارە جۆربەجۆرەکان ڕژابوونە ناوچەکەوە.یەکێک لەوانە پسپۆڕیکی سایکۆلۆژی کۆمەڵایەتی بووە.ڕاپۆڕتێکی بۆ وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا نووسی(دەنووسێت باشترین چەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی( کورد وعەرەب وفارس)

( پارە )یە.

ئەمەریکایەکان بەنھێنی گەیشتنە فرۆکەخانەی سلێمانی(دکتۆر بەرھەم دوای ڕمانی سەدام ئەم نھێنیەی درکاند)چەندگونییە دۆلاریان لەتەک خۆیاندا ھانی.بەسەر مەسعود وجەلالدا بەشکرا. جەلال وەک سەرۆکی دزەکان لەگونییە دۆلارەکە.کەمێکی بەسەر ئەندامانی سەرکردایەتیکەی( قوتابیەکانیدا) دابەشکرد مەلابەختیار(١٠٠٠٠)دۆلاری بەرکەوت.

لەخۆشیدا شاگەشکەبوو. وەک ھەرزەکارێکی شەیدای فەنتازیای کۆمەڵگای سەرمایەداری بەجانتا پارەکەیەوەگەیشتە ئەڵمانیا ولە شاری(گۆتینگین)گیرسایەوە .

بووبەمیوانی کوردانی ئەوێ.شەوێک لەماڵێکدا بەجانتا پارەکەیەوەکردارێکی پیسی ھەرزەکارانەی نواند. خاوەن ماڵی بەنرخ وبەرێز( بەپاڵ ) لەماڵ کردیە دەرەوە.

٢٥ ساڵە من لە سلێمانی دوورم. مەلا بەختیار لەکۆرێکدا لە فرانکفۆرت ووتی: سلێمانی پڕە لە ملیاردێر و ملیۆنێر.

ھەمووکەس دەزانی جومگە ئابورییەکان لەژێر کۆنتڕۆڵێ ئەندامانی سەرکردایەتی وبنکردایەتی جەلالیەکاندایە .دەکرێ خاوەنی بڕیاری پڕۆژەکان .سیاسیەکان بن ، واژۆ لەسەر پڕۆژە زەبەلاحەکان بکەن وئەوان ملیاردەر نەبن؟

چەند درۆیەکی بێ شەرمانەیە.چ تاوانێکی ئابڕووچونە شارێک چەندەھا ملیاردەرو ملوێنەری ھەبێ .لە بچوکترین پێداویستەکانی ژیان بێبەش بێت . بێ موچەبێ.

( موچرکەیەک) لە ویژدانە زیندووەکان.

دیواری قوتابخانەیەک لەبەر کۆنی و رزیووی برۆخێ.سەرۆکی دزان جەلال ١٦ملیاردی ھەبێ. دەبێ ئەو میدیایانەی ئەو دز ودزەکانی دەوری بە فریادرەس دابنێن. چ میدیایەک بن ، ئەو کۆمەڵگایە چ کۆمەڵگایەک بێ دز بکات بە ڕابەری سیاسی خۆی . بۆ شانازی وێنەیان لەگەڵدا بگرن.

ئیستا سامانەکەی مەلا بەختیار تەنیا لە دزینی پیتڕۆڵی خانەقین( لە ٢٥٠ فلسەوە گەر نەبووێتە ٢٥٠ میلۆین دۆلار بەدڵنایەوە خاوەنی چەند ملیارێکە.

لەژێر زەردەخەنەی ھەموو سیاسیەکدا . درۆیەکی زل ھەیە.

لە ھەموو ووتەیەکی مەلا بەختیاردا ناماقوڵیەکی شەرمئامێز ھەیە.

کاک مەلا بەختیار ... من لک ھذا؟
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات