Halloween party ideas 2015
banner





د۰محمد امین گەناوی

زمان ھەر تەنھا ئامرازێک نیە بۆ پەیوەندی لە نێوان مرۆڤـەکان بەڵکو ئامرازێکیشە بۆ گەشەی عەقڵ , بییر/ فکروە فراوان بوونی ڕوانگە , ئاسۆوە وێناکردنەکانی /تێوراتی عەقڵ وفکرو خەیاڵ لەگەڵ توانای بینین و ناسینی جیھان بینینەکان و وەجوانیەکان بە دیزاینی فکرو عەقڵ وکەرەسەی ووشە , کە ھەموو ئەمانەش لە ئەنجاما ئەبنە پێکھاتەی کەسایەتی وفەرھەنگی / پقافەی تاک , گروپ وەنەتەوە .

نمونەی سادە بۆ ئەم دەربڕینەمان , گەشەی عەقڵ و سلوک / سلوکی منالەکە ھەر یەکێ لە ئیمە ئەزمونی ئەمەی ھەیە وەبینیویەتی کە چۆن مناڵ لە گەڵ فێر بوونی وشەی زیاترو گەشەی زمانا نەک ھەر عەقڵ و سلوکیشی گەشە ئەکات بەڵکو پێوەریشە بۆ ئاستی توانا ,ھەڵسوکەوت وە کەسایەتی کەسەکان , وەھەروھا جیاوازی و ئاستی تەندروست بوون و نقوستان بوون /مەنگۆل ,کە لە رووی زانستیەوە مەنگۆل بوون لە زمانا ھاوڕایە لە گەڵ مەنگۆل بوون لە گەشەی عەقڵ وفکر وەرھەر بڕیارو دەڕبڕینێکیش لە عەقڵی مەنگۆلەوە دەربچی ھەر ئەبێ مەنگۆل بێ وەک ئەم حاڵەی ئیستا دژی زمانی کوردی .

بەڵگە بۆ لاوازی ھەم زمان ھەم بەکارھێنەری زمان بوون , تواناوەئەندازەی فراوانی بەکار ھێنانی ووشەیە , لەم ڕوانگەوە ئەگەر بەوردی ئەماشای کۆی گوتاری بەناو ئەفەندیەکانی میلیشیا بکەین ناگاتە ٢٠٠ ووشەی سواو کە ڕۆژانە چەندین جار بەکاری دەھێنن ودەھێننەوە تاوای لێ ھاتوە زۆری خەڵک تاقەتی بینین و بیستنی ڕاگەیاندنی کوردی نەمێنی لەم بەشەی باشوور وە لەبری روو ئەکەنە ڕاگەیاندنە عەرەبی وفارسی و تورکێکانە ھەر لە ھەواڵ و دراماوە تا ئەگاتە مۆسیقا . ئەگەر ڕەوش ئاوا بەردەوام بێ لە داھاتویەکی نەچەندان دوورا زمانێکی تر ئەبێتە زمانی یەکەم و زمانی کوردیش وەک زمانێکی بێ بایەخ و سوک ئەبێتە زمانی دووەم وەتەنھا لەناو سنوری ماڵ و ھەندێ بازاڕی دیاری کراو و سنووردارا بەکار دێ .

لە ساڵانی ٩٠ کان کەلەدەرەوە لە زانکۆ بووم لە دانیشنێکا باسی زمانی نەتەوە وەڵات کرا کە چۆن لە ژێر بەردەی وەناوی وڵاتا لە زۆر شوێنی دنیا زمانی نەتەوەکانی تر پەراوێز ئەکرێ , خوێندکارێکی ئەفریقی خەڵکی کامیرۆن باسی زمانی فەرەنسی ئەکرد وەک زمانی یەکەمی وڵات لە بری زمانی نەتەوەیی خۆیان لەگەڵ گرفتەکانی , خوێندکارێکی ئیرانیش کە لەوی ئامادە بوو بەتوندی لایەن گری ئەمە بوو کە زمانێکی ناسراو ببێتە زمانی زۆری وەڵاتان وەک کامیرۆن منیش ووتم کەوا تە زمانی فەرەنسی یان ئینگلیزی بکەنە زمانی ھەموو ئیران پەسندی نە ئەکرد بەڵام لای ئاسایی وباش بوو نەتەوەکانی تر زمانی خۆیان پشت گوێ بخەن وزمانی فارسی بەکار بێنن وەک ئەوەی کە ئیستا حکومەتی ھەرێم خەریکە ....

زمان وەزانستی زمانەوانی پەیوەندی ڕاستەوخۆی ھەیە بە پەروەردەکردن شکۆی روح , فەرھەنگ , ھونەر وە گەشەی ھەستی جوانی ھەرتاک و نەتەوەیەک ,ھەتا گەورەیی و ێژەوانی / ادبیاتی ھەر نەتەوەیەک پەیوەندی بەدەوڵەمەندی زمانەوە ھەیە لە ووشەدا لەگەڵ تەکنیکی بەکارھێنانی زمان .

لەسەر ئاستی مامڵەی کۆمەڵایەتی , سیاسی , دیبلۆماسی وەھەروھا ھەموو بەشە زانستیەکان وبازرگانیش زمان بە ھەموو رەھەندەکانیەوە /بەشەکانیەوە ڕۆڵی بناغەیی ئەبینێ ,واتە زمان سەرچاوەی بوون و ژیانی ماددی و معنەویە ھەم لەسەر ئاستی تاک ھەم لەسەر ئاستی نەتەوە .

بۆ ئیمەی کورد , وەک ھەر مرۆڤێک وە وەک ھەر نەتەوەیک جگە لەم گرینگیانەی کە لە سەرەوە باس کرا لە سەر ڕۆڵی ژیانی زمان, لای ھەموان باش روونە کە دوژمنانی نەتەوەی کورد بۆ دژایەتی ھەر بزاف و قەوارەیەکی کوردی وەلە پێش ھەر شتێ بە ھەموو سیاسەتێک وشێوەیەکی شەیتانی ونامرۆڤانە زمانی ئیمە یان کردوەتە ئامانج وەھەمیشە زمانی ئیمە کەوتوتە بەر پەلامارو ھێڕش تا لاوازی بکەن ولەناوی بەرن بۆیە زمانی ئیمە ھەمیشە بەفەرمی لەسەر دەستی داگیرکەران و دوژمنان لە باش ترین حاڵا پەراوێز خراوە ئەگەر نایاساغ کراو بووە لە ھەموو بوارەکانی ژیانا .

ڕۆژێک ئەمە خەونی ھەموو دڵسۆزان و خەم خۆرانی نەتەوە و وڵات بوو کە لە شوێنی دەسەڵاتی کوردی دروست ببێ بۆ ئەوەی یەکەم کارو گرنگی بایەخ دان بێ بە زمانی کوردی لەڕێگەی دامەزراندنی چە ندان دامە زراوە ومەڵبەند لە سەر ئاستی جیاواز بۆ توێژینەوە و زیندوکردنەوە و گەشەپێ دانی زمان و وێژەوانی وھونەری کوردی کەبە بەلای ھەرە کەمی ئەبوو دەمێک بووایە ھەر لە کاتی دروست بوونی یەکەم کابینەی بەناو حکومەتی کوردی لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوەیەکی نشتیمانی بەناوی شورای زمان دامەزرابایە .

بەڵام ئەمە کە ھیچ , ھیچ نەکراوە ئیستا ئەقەندیە نەخوێنەوارەکانی میلیشیا لە ڕێگەی دەزگای گووماناوی بەناوی حکومەتی ھەرێم بەفەرمی یاساو ڕێنمایی دەرئەکەن بۆ پەراوێز خستنی زمانی کوردی بەوەی کە تاقی کردنەوە لە زمانی کوردیا ئارەزو مەندانە بێ / اختیاری بێ واتە ھیچ گرنگیەکی نیە یخوێنرێ یا نەخوێنرێ ھەروەک زمانێیکی بیانی دوورو بێ بایەخ .بەم یاساو ڕێنماییانەی بەناو حکومەتی ھەرێم دژی زمانی ناسنامەی نەتەوەییمان ھیچی کەم تر نیە لە دژایەتی دوژمنانی کود دژی زمان و بوونی کورد ئەگەر زۆر زیاتریش نەبێ , واتە ئیمە تا دەسەڵات وحکومەتی وانا بەرپرسمان ھەبێ پێویستیمان بە دوژمن نیە بۆیە یە دڵنیایی ئیستا دوژمنان تەواو ئاسودەن بەم کارەی بە ناو حکومەت ودەسەلاتی کوردی دَژی زمانی کوردی.

گاڵتە جاڕی ئەم یاساو ڕێنماییانە دژی زمانی نەتەوەییمان لە ئیستادایە کە شەو ڕۆژ باسی جاڕدانی دەوڵەتی کوردی ئەکەن , ئەبێ نەزانن کە زمانی کۆِڵەکەی دەوڵەتی نەتەوەیە ئیتر چۆن ئەم کۆڵەکە ئەبڕنەوە کە ئەیانەوەی لەسەری بوەستن؟ ساڵەھایەکە کە لەم وڵاتە ژێرخانی ئابوری , کۆمەڵایەتی وەبەھاکانی انسان وھەموو کەلەپوری نشتیمانی و نەتەوەیی ئاڵان , وێران وەتێرۆر ئەکرێ تەنھا شتێ کە مابوو ئەم زمانە خۆڕسک و بێ خاوەنەیە کە خەڵک ڕۆژانە یتوانن بەکاری بێنن لە ڕێگەیەوە لە یەکتر تێبگەن , کەئەمیش ئەمەنەی کەماوە وھەیە واخەریکە بە یاسا و ڕێنمایەکانی ئەفەندیەکانی میلیشیا وێران وتێروەر ئەکرێ , بۆیە پێویستە ھەموان وەھەر چی زووترە بەڕاتسی ودڵسۆزانە بێنە دەنگ تا چیتر زمانی شیرینی کوردیمان وێران نەبێ وھەوڵ بەن تیرۆر کردنی زمانی کوردی ڕاگرن .
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات