Halloween party ideas 2015
banner




كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ 4-3 ناكرێت و ئەندامێكی سەركرایەتی یەكێتیش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.

مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: لە كۆبونەوەی هەفتەی پێشو، بڕیاردرا لەهەفتەی داهاتوو (واتە ئەم هەفتەیە) كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بكرێت، بەڵام دیاری نەكرا چ رۆژێك بێت، شەممە یان یەكشەممە یان دووشەممە.

لەبارەی ئەنجامنەدانی كۆبونەوەكە لەمڕۆدا وتی: رەنگە هۆكار ئەوەبێت كە زۆربەی برادەرەكان لێرە نین، مەلا بەختیار و سەعدی پیرە لە كۆڵۆمبیان بۆ بەشداری لە كۆنگرەی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال، برادەران لە شنگال و ناوچەكانی موسڵ كە سەركردایەتین لەوێن، ئاسۆ ئەڵمانی كە لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكە بەهۆی بارودۆخی كەركوكەوە لەوێیە، هەروەها ئێمەش بۆ كۆبونەوەكە ئاگادار نەكراوینەتەوە.

وتیشی: هۆكارەكەی تەنها ئەمەیە نەك شتی تر، كە زۆربەی برادەران لێرە نین.

مستەفا چاوڕەش ئاماژەی بەوەشدا كە "رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوداو لەم هەفتەیەدا كۆبونەوەكە بكرێت.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات