Halloween party ideas 2015
banner





جارێکی دیکە پارتی و سۆسیالیست لەسەر کورسی پێشەوە، مەراسیمێکی تایبەت بە  ساڵیادی بۆردومانکردنی سەیدسادق بەجێدەھێڵن و بەرپرسێکی پارتیش دەڵێت: سەرپەرشتیارانی مەراسیمەکە گوێیان لێ نەگرتین.

ئەمڕۆ ٢٣ی ئاداری ٢٠١٧، یادی  ٢٩ ساڵەی کیمیابارانکردنی قەزای سەیدسادق بەڕێوەچوو، بەڵام وەفدی پارتی مەراسیمەکەی جێھێشت و لەوبارەیەشەوە، محەمەد سەراوی بەرپرسی پەیوەندیەکانی ناوچەی سەیدسادقی ئەو حزبە، ڕایگەیاند: وەک پارتی  بەبانگھێشتنامەی ڕەسمی بەشداریمان لەمەراسیمەکە کرد، لەگەڵ برادەرانی سۆسیالست لەڕیزی پێشەوەی کورسی تایبەت دانیشتبووین، بەڵام بەداخەوە سێ جار لەڕیزبەندییەکەدا کورسیان لەپێش کورسییەکانی ئێمەوە دانا.

وتیشی:" وەک خۆم قسەم لەگەڵ بەرپرسانی مەراسیمەکە کرد بۆئەوەی لەدواوە دانەنیشین، چونکە ئێمە حزبێکین خاوەنی پێنج  ھەزار دەنگە لەسەیدسادق، بەڵام گوێیان لێنەگرتین، بۆیە لەگەڵ برادەرانی مەڵبەندی سۆسیالست بڕیارماندا ھۆڵەکە بەجێبھێڵین".

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی ١٦ی ئەم مانگە، وەفدی پارتی بەھۆی ناڕەزاییان لەسەر شوێنی دانیشتنەکەیان، یادی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەیان بەحێھێشت و ئەدھەم بارزانیش کە بەنوێنەرایەتی پارتی لەوێ بوو، رایگەیاند کە ئەو شوێنەی بۆم دیاریکرابوو لەئاست پێگەی حزبەکەمدا نەبوو.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات