Halloween party ideas 2015
banner



حەیدەر شەشۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی ڕایگەیاند ، سەرقاڵی دامەزراندنی حیزبێکی نوێن بەناوی (پارتی ئێزدی دیموکرات). مۆڵەتی کارکردنیان لە حکومەتی عێراق وەرگرتووە و لە ھەرێمی کوردستانیش خەریکی مۆڵەتوەرگرتنن.

حەیدەر شەشۆ کە ھاوکات بەرپرسی ھێزی پاراستنی ئێزدیخانە بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە ، حکومەتی عێراق مۆڵەتی کارکردنی بە حیزبە نوێکەیان داوە. ئێستاش سەرقاڵی ئەوەن لە ھەرێمی کوردستانیش مۆڵەت وەربگرن

ھەروەھا وتیشی "ھێزی پاراستنی ئێزدیخان نابێتە ھێزی ئەو حیزبە نوێیە، چونکە ھێزەکە ئەندامی زۆربەی حیزبەکانی تێدایە ‌و بەستراوەتەوە بە حیزبێک".

سەبارەت بە وازھێنانی لە یەکێتی ڕاگەیاند "کاتێک حیزبە نوێیەکە کۆنگرەی بەست، ئیدی بەفەرمی واز لە یەکێتی دێنم، چونکە ناکرێت کەسێک لە دوو حیزبدا ئەندام بێت"
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات