Halloween party ideas 2015
banner





دوای ئه‌وه‌ی له‌ دانیشتنه‌کانی پێشوی په‌رله‌ماندا ، په‌رله‌مانتارانی فراکسیۆنی سه‌وز داوایانکرد کێشه‌ی پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێمی کوردستان بخرێته‌ به‌رنامه‌ی کاری دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و بڕیاره‌ جێگیرکرا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی سه‌وز ڕایگه‌یاند: له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران جێگیرکرا،پێشتر ئێمه‌ داوامانکردبوو که‌ کێشه‌ی پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێمی کوردستان بخرێته‌ به‌رنامه‌ی کاری دانیشتنی په‌رله‌مان،خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و بڕیاره‌ جێگیرکرا.


ڕاشیگه‌یاند:دوای ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری له‌ بڕیاره‌که‌دا ده‌کرێت پێویسته‌ پاره‌که‌ بگاته‌ جوتیاران،ته‌نها کێشه‌یه‌کیش بۆ دواکه‌وتنی پاره‌که‌ که‌ هه‌بیچت ئه‌وه‌یه‌ عه‌بادی ئه‌م پاره‌یه‌ی به‌ستتوه‌ته‌وه‌ به‌ بودجه‌ی له‌ %17 ،بۆ ئێمه‌ پیچویستمان به‌وه‌ هه‌یه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ به‌غدا نه‌ک بۆ ته‌سلیم بوون به‌ڵکو له‌ پێناو دابین کردنی پاره‌ی جوتیاران و باشترکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

وتیشی: هیوادارم بڕیارێکی دروستمان دابێت بۆ جوتیارانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمی کوردستان و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بڕیاره‌ نایاساییه‌که‌ی حیدر عه‌بادی.

به‌ختیار شاوه‌یس ڕاشیگه‌یاند:جیاواز له‌ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران به‌شێکی تری گفتوگۆکانی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان له‌سه‌ر دیاریکردنی ڕۆژه‌کانی پشوو ده‌بێت،بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پێناو باشتر به‌ڕێوه‌چوونی کاروباری هاوڵاتیان پشووه‌کان سنوردار بکرێت .
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات