Halloween party ideas 2015
banner





لەدوو قۆڵەوە پارتی دیموکراتی کوردستان ھێزێکی گەورە بەچەکی قورسه‌وه‌ ره‌وانه‌ی سنوری مه‌خمور دەکات و مەترسی سەرھەڵدانی شەڕ لەنێوان دانیشتوانی کەمپەکەو ھێزەکەی پارتی لەئارادایە.

چه‌ند میدیایه‌كی نزیك له‌یه‌كێتی نیشتیمانی بڵاویان كردۆته‌وه‌: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتژمێر چوارەوە تائێستا ھێزێکی زۆری پارتی بەچەکی قورس و سوکەوە کە خۆی لەسەدان ئۆتۆمبێلیشدا دەبینێتەوە، لەچوارڕێیانی  دیبەگەوە ھاتونەتە سنورەکە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ ئەو ھێزە لەدوو قۆڵەوە دەستیان بەجوڵە کردوە، بەشێکیان بەدیوی ناحیەی سەرگەڕان و بەشەکەی دیکەشیان بەناوشاری مەخموردا بڵاوەیان پێکراوە.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئەمە یەکەمجارە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردودا پارتی ھێزێکی بەو شێوە گەورە ڕەوانەی سنوری قەزای مەخمور بکات.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان ھێزەکە سەر بەپارتیەو بەھێزی زێرەڤانی ناسراوە، ئێستاش گومانێکی زۆر لەبارەی ھاتنی ئەو ھێزە دروستبوە، خەڵکی مەخمورو سەرگەڕانیش توشی دڵەڕاوکێ بون.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌  ئامانجی ھاتنی ئەو ھێزەش وەک فشارێک بۆ پەلاماردانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور (کەمپی شەھید ڕۆستەم جودی ـ کوردانی باکوری کوردستان) ھێنراون و مەزندەی شەڕیش دەکرێت ،پارتی ئەو ھێزە وەک کارتێکی فشار بەکاردەھێنێت بەرامبەر چۆڵکردنی بازگەکانی پەکەکە لەقەرەچوغ و بەو ھۆیەوە مەترسی سەرھەڵدانی شەڕ لەنێوان دانیشتوانی کەمپەکەو ھێزەکەی پارتی لەئارادایە.  
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات