Halloween party ideas 2015
banner





پارتی ھێزێکی زۆری فەرماندەیی ھەولێر و ھێزێکی دژەتیرۆر  بە چەکی قورسەوە بەرەو چیای قەرەچوغ جوڵە پێدەکات و ئەو ھێزانە بەرامبەر سەنگەرەکانی گەریلاکانی پەکەکە  جێگیر دەکات.  

جێگیرکردنی ھێزی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق لە شارۆچکەی مەخمور-ی سەر بە پارێزگای ھەولێر، مەترسی دروست دەکات.  

ڕەشاد گەڵاڵی، لێپرسراوی کۆمیتەی مەخموری یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە ئاژانسی ‌رۆژنیوزی راگەیاند:"لە ‌چەند رۆژی رابردودا پارتی دیموکراتی کوردستان دوو ھێزی لە مەخمور جێگیرکردووە، یەکێکیان ھێزەکانی فەرماندەی ھەولێری پارتی، ئەوی دیکەشیان ھێزی دژەتیرۆری پارتییە، کەھێزێکی نامۆن و یەکەمجارە دێنە ئەم ناوچەیە".  

گەڵاڵی ئاشکراشیکردووە کە"شەوی رابردوو پارتی زیاتر لە ٢٠ بۆ ٢٥ ئۆتۆمبێل ھێزی دیکەی پارتی لە شارەدێی تەگەرانی سەر بە شارۆچکەی دوبزی شاری کەرکوکەوە  ھێناوەتە سەر چیای قەرەچۆغ.

ئەو بەرپرسەی یەکێتیی ئاماژەی بەوەشداوە کە ھێزەکانی پارتی لەو ناوچانە ‌جبەخانە و ھەموو جۆرە چەکێکی قورس و سوکیان پێیە .  

دەربارەی جوڵەی ئەو دوو ھێزەی پارتی، گەڵاڵی رایگەیاندووە، لە ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ھێزەکانی پارتی بەدوو ئاڕاستە جوڵەیان کردووە، بەشێکیان لە کەندەناوە بەشەکەی دیکەشیان لەحەی قەرار بوون، لەھەردوو ڕووە بەسەر چیای "قەرەچۆغ"دا سەرکەوتوون و بەرامبەر سەنگەرەکانی گەریلاکانی پەکەکە جێگیربوون".

گەڵاڵی وتیشی، گەریلاکانی پەکەکە لەدوای ھاتنی تیرۆریستانی داعشەوە ھاتونەتە ئەو ناوچەیە بەمەبەستی پاراستنی ھاوڵاتیانی کامپی شەھید ڕۆستەم جودی کە ژمارەیان نزیکەی ١٤ ھەزار ھاوڵاتی و پاراستنی خەڵکی شارەدێی مەخمور ھاتبونە ناوچەکە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات