Halloween party ideas 2015
banner


بەگوێرەی چەند بەڵگەنامەیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی زانیاری نھێنییان داوەتە رژێمی بەعسی دیکتاتۆر لە پێش رووخانی ئەو رژێمەدا.

لەو بەڵگەنامانەدا کە ھەڵۆ ئیبراھیم ئەحمەد بڵاویکردووەتەوە لەسەری نوسراوە ( نھێنی و بەپەلە) ئەوە دەردەخات کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە تایبەتیش خودی مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، ھەموو پلانەکانی ئەوروپا و ئەمریکایان داوەتە رژێمی بەعس لەبارەی بۆردومانکردن و ھێرشکردنە سەر رژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣.

ئەم زانیاریانەی کە نێچیرڤان بارزانی داویەتە دەزگای ھەواڵگری عێراق، تەنھا پێش چەند مانگێک دێت لە ھێرشی ئەمریکا لە مانگی ئازاری ٢٠٠٣ بۆسەر عێراق.

ئەمەش دەقی بەڵگەنامەکانە: 

کۆماری عێراق

سەرۆکایەتی کۆمار

دەزگای ھەواڵگری (موخابەرات)

ژمارە ١٤٤/٣/٥/١٤٢

مێژوو ٢٢/٥/٢٠٠٢

زۆر نھێنی

بەپەلە

بۆ/ سەرۆکایەتی کۆمار – سکرتێر

بابەت / زانیاری

پاشکۆی نوسراوی نھێنی و بەپەلەمان لە ١٤/٥/٢٠٠٢ بە ژمارە ١٤٠٠/٣/٥/١١٨٥

لە رۆژی ٢١/٥/٢٠٠٢ راسپێردراو (نێوەندگیر) کە پەیوەندی ھەیە لەگەڵ جەماعەتی مەسعود بارزانی ھاتە لامان و لە نێچیرڤان بارزانییەوە ئەم زانیاریانەی ھێنا:

یەکەم : زانیارییان دەستکەوتووە لەرێگەی پەیوەندییان لەگەڵ سەرانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکییەکان. بەپێی ئەو زانیاریانە، ئیدارەی شەڕانگێزی ئەمریکا پیلانی دوژمنکارانەی لەدژی حکومەتی عێراق دەستپێکردووە.

پیلانەکەیان بریتییە لە خڵافاندن و سەر لێشێواندن و دواتر وەشاندنی گورزی غافڵگیرانە. تەرکیزیان بریتی دەبێت لە لێدان لە ئامانجی ھەڵبژاردە کەسی سەرۆکی فەرماندە ( خوا بیپارێزێت) و ھەروەھا قەسەی سەدام حسێن یان فەرماندە گرنگەکانی دەوڵەت بگرێتەوە. لەم رێگەیەوە دەیانەوێت دەست پێشخەری بکەن و سوپا و گەل لە فەرماندەیی داببڕن.

      دووەم: کۆبونەوەی ژمارەیەک لە سەرۆک عشیرەتی عەرەبی لە عەمان بەڕێوەچوو بە ئامادەبونی باڵیۆزی ئەمریکا و ھەندێک سەرۆک عەشیرەتی کورد دەعوەت کراون و بەیانێکیان دەرکردووە و داوای دیموکراسی دەکەن بۆ عێراق.

سێیەم: زانیارییەکانیان ( مەبەست زانیارییەکانی نێچیرڤان بارزانییە) دووپاتی دەکاتەوە کە دوژمنکارییەکە لە کوەیت و ئوردونەوە دەستپێدەکات.

چوارەم: وەفدێکی سەربازی تورکیا سەر بە فەرماندەیی ھەولێر سەردانی کردوون و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبونەتەوە. نێچیرڤان بارزانی ھەستی بەوەکردووە کە تورکەکان پاشەکشێ یان کردووە لە پەیوەندییان لەگەڵ جەماعەتی مەسعود بارزانی و سەرکۆنەی پارتییان کردووە کە رێگەی داوە لە فرۆکەخانەی ورمێ-وە لە ئێران بە ئاسمانی حاجی ئۆمەران-دا گەشتی ئاسمانی بکرێت بۆ دۆسڵدرۆرف لە ئەڵمانیا.

تورکەکان ئامادەییان دەربڕیوە رێگە بدەن پێشوازی لە کارمەندە کوردەکان بکەن کە بە خاکی تورکیادا تێپەڕن لە خاڵی سنوری ئیبراھیم خەلیلەوە سەبارەت بە سەفەرەکەی مەسعود بارزانی بۆ ئەمریکا لە رێگای سوریاوە، ئامادەیی ھەموو ئاسانکارییەکیان نیسانداوە لە داھاتوودا.

پێنجەم: مەسعود بارزانی دەپاڕێتەوە کە وەڵام بدرێتەوە دەربارەی ئەوەی پێویستە چی بکات لەم کاتەدا سەبارەت بە نیەتەکانی ئەمریکا و ھەروەھا ئەوەی کە لە مادەی (٧)ی نوسراوی ئاماژەپێکراودا باسکراوە.

بۆ زانیاری بەڕیزتان .... لەگەڵ ڕێزدا 

واژۆی بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگری عێراق 

٢١/٥/٢٠٠٢






يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات