Halloween party ideas 2015
banner


ئاری هەرسین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی پارتی لەبەرامبەر لێدوانێكی جەمیل بایك هاوسەرۆكی (كەجەكە) رایدەگەیەنێت “دەستمان بەو شەڕی براكوژیە پیس مەكە كە خۆمان نەفرەتی لێ دەكەین”.

  ئاری هەرسین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی پارتی‌و سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە وەڵامی لێدوانێكی جەمیل بایك هاوسەرۆكی (كەجەكە) دەداتەوە كە لەبارەی ئاڵۆزییەكانی خانەسور دابوی‌و رایگەیاند “دەستمان بەو شەڕی براكوژیە پیس مەكە كە خۆمان نەفرەتی لێ دەكەین”.

هەرسین لەهەژماری خۆی لەفەیسبوك نوسیویەتی “دەڵێن جەمیل بایك لەلێدوانێكدا بۆ ڕاگەیاندنی حیزبەكەی گوتویەتی: “با بارزانی هێزی پێشمەرگە لە خانەسور بكشێنێتەوە، ئەوكات كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر دەبن، ئەگینا بارزانی دەیسەلمێنێت كە بەشێكە لە پیلانەكەی توركیا”.

هەروەها دەڵێت “كاك جەمیل بایك بە جۆرێك قسە دەكات، وەك ئەوەی جەنابی سەرۆكی هەرێم یان سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ساحێبی باشوری كوردستان بێت. هێزەكانی كاك جەمیل لەماڵی ئێمەدا میوانێكی ئازیزن، بەڵام خاوەن ماڵ نین”.

ئاری هەرسین دەڵێت “مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە و لەهەمو كۆبونەوە دیپلۆماسیاكانیدا نوێنەرایەتی گەلی باشوری كوردستان دەكات. هێزی پێشمەرگەی كوردستان فەرماندەیەكی گشتی هێزە چەكدارەكانی هەیە، كە ئەویش سەرۆكی هەرێمە. هەر بۆیەش هەر جوڵە پێكردنێك بە هێزی پێشمەرگە بە فەرمانی سەرۆكی هەرێم دەكرێت، نەك بە فرمان و داخوازی هیچ كەس و لایەن و وڵاتێك”.

ئەندام پەرلەمانەكەی فراكسیۆنی پارتی لەبەشێكی تری نوسینەكەیدا دەڵێ‌ “هیوادارین كاك جەمیل تەركیزی لەسەر ئەو مەرامە بێت كە (گوایە) چەندین ساڵە خەڵكی باشوری كوردستانی لەقەندیلی بەهەشتی گەشتیاری بێ بەری كردوە. كاك جەمیل بۆی هەیە خەونی حوكمڕانی باكوری كوردستانی هەبێت، بەڵام بۆی نیە دەوری مودیر ناحیەیەكی باشوری كوردستانیش بیر لێ بكاتەوە. شوكری فەزڵی بەهەشتیش وتەنی: قسەی كورتیش ئەمەیە و با درێژی نەكات”.

ئاری هەرسین جەغت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ئەوان گفتوگۆ لەسەر پاشەكشەكردن و نەكردنی كاك جەمیل ناكەن لەشنگال‌و لەو بارەیەوە دەڵێ‌ “ئێمە گفتوگۆ لەسەر میكانیزمی پاشەكشەكە دەكەین. دواجار هیواخوازین كاك جەمیل دەستمان بەو شەڕی براكوژیە پیس نەكات كە خۆمان نەفرەتی لێ دەكەین و عیبرەتێكی ئەبەدیە بۆمان”.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت