Halloween party ideas 2015
banner






برایەکى سوارە مام مەحمودى پەیامنێرى ڕۆژ نیوز ڕایگەیاند، براکەیان بێسەروشوێنە و مەترسییان هەیە وەک وەدات حسێنى بەسەر بێت.

ئەمڕۆ ٧ى ئازارى ٢٠١٧ زاگرۆس مام مەحمود، براى سوارە مام مەحمود، پەیامنێرى ڕۆژ نیوز ڕایگەیاند "لەڕۆژى ٣ى ئازارەوە سوارەى برامان چووە بۆ ڕۆماڵکردنى خۆپیشاندانى هاوڵاتیان لەو ڕۆژەوە بێسەروشوێنە و هەرچەندە هەوڵمانداوە هەتا ئێستا نەمانتوانیوە بزانین لەچ زیندانێکە و هۆکارى دەستگیرکردنەکەى چییە".

هەروەها وتیشى "محەمەد کیانى پێى وتوین کە سوارە لەگەڵ ئەوان دەستگیرکراوە و لەلایەن ئاسایشەوە بووە، بەڵام لە سجنى محەتە بەندبووین و دواتر من ئازاد کراوم، هەواڵى سوارەم پرسیوە، بەڵام ئەوان وتویانە یەک یەک ئازاد دەکرێن".

زاگرۆس مام مەحمود ئەوەشى وت، هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ چ لە ڕێگەى ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوەچ لە ڕێگاى خزم و کەسەکانمانەوە بۆ ئەوەى ئازاد بکرێت، بەڵام هەریەکەیان قسەیەکمان پێ دەڵێن و لەکۆڵى خۆیانى دەکەنەوە، بەڵام لەگەڵ "ڕێکخراوى مافى مرۆڤى نێودەوڵەتى و کۆمیتەی داکۆکی کردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان(CPJ لەسەر خەتین".

ئەو برایەى سوارە مام مەحمود وتیشى، براکەم ماڵى لە هەولێرە و پێشتریش چەندینجار هەڕەشەى لێکراوە کە واز لەکارەکەى بهێنێت، بەڵام ئەو ڕەتیکردووەتەوە. لەکۆتایى قسەکانیدا زاگرۆس وتى "دواین زانیارى کە پێمان گەیشتووەتە لە دامودەزگا ئەمنیەکانەوە ئەوەیە کە دەڵێن حیجزى وەزیرى ناوخۆى لەسەرە، ئێمەش مەترسى زۆرمان هەیە وەک وەدات حسێنى لێبکەن".

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە شاری هه‌ولێر ژمارەیەک هاوڵاتی و چالاکى سیاسى و مەدەنى دەستگیرکران کەژمارەیان ٣٠ کەس بوون بە بیانوی نەبوونی مۆڵەتی خۆپیشاندان له‌لایه‌ن هێزه ‌ئه‌منیه‌كانه‌وه ‌دەستگیرکران، لە کاتێکدا دەیانویست بە مەبەستی ئیدانه‌كردنی شەڕی براکوژی گردببنەوە، ئێن ئاڕ تیش بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ کەیسى ئەو کەسانەى کە دەستگیرکراون.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات