Halloween party ideas 2015
banner


ژمارەیەک چەکداری کوردی ئیسلامی حزبێکی نوێیان بە ناوی(بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى كوردی) ڕاگەیاند کە بە وتەی خۆیان كه‌ تێڕوانینێكى ئیسلامیانه‌یان هه‌یه‌ و كار ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافه‌كانى گه‌لى سووریا به‌ گشتى و گه‌لى كورد به‌تایبه‌تى.

لە ڕاگەیەندراوێکی ڤیدیۆیی ئەو گروپەدا هاتووە" گه‌لى سووریا به‌گشتى و به‌تایبه‌تى گه‌لى كورد، ساڵانێكى زۆره‌ به‌ده‌ست سته‌م و جیاوازى تایفیی و ڕه‌گه‌زیی حزبى به‌عسى داگیركه‌رى ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ده‌ناڵینێنن، بۆیه‌ شۆڕشى سووریا هه‌ڵگیرسا و داواى مافه‌كانى گه‌له‌ سته‌مدیده‌كه‌یان كرد".

سەبارەت بە یەپەگەش ڕایانگەیاندووە :" YPG سه‌ر به‌ پارتى كرێكارانى كوردستانه‌ و به‌ دوژمنى هاوبه‌شى ده‌زانین بۆ ئێمه‌ و بۆ برایانى شۆڕشگێرمان، چونكه‌ وێنه‌ى كوردى ناشرین كردووه‌".

هەروەها باس لەوەش دەکەن کە فیدرالیان دەوێت بۆ سووریا .

يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات