Halloween party ideas 2015
banner





له‌ ئێستادا پارتی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی لیستی برایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی به‌ ‌ده‌سته‌وه‌یه،‌ له‌ ‌كاتێكدا به‌ر له‌ 12 ساڵ كاتێك هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره‌ ئه‌نجام درا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی یەکی هه‌شت كورسییان هه‌بوو، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش له‌ ڕێگه‌ى ״فێڵێك״ه‌وه‌ بووه‌ كه‌ له ‌هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2015دا پارتى له‌ یه‌كێتیی كردووه‌.

به ‌پێى به‌دواداچوونێكى ڕۆژنامەی״ئاژانس״ كه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ چوارى ئه‌م ژماره‌یه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه،‌ به ‌هۆى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى یه‌كێتیی له‌ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك پاڵێوراوانى پارتى چوونەته‌ جێگه‌یان، به‌وه‌ش باڵانسى هێزى له‌ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا به ‌شێوه‌یه‌ك گۆڕیوه‌ كه‌ به‌ زیانى یه‌كێتیی كه‌وتووەته‌وه،‌ به‌و پێیه‌ى سه‌ره‌تا ئه‌و دوو حزبه‌ یه‌كى هه‌شت كورسییان هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا 13 ئه‌ندامى ئەنجوومەنەکە پارتین و ته‌نیا پێنجیان یه‌كێتیین.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە دوو هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق لە کەرکوک یەکێتیی زۆرینەی دەنگەکانی بە دەست هێناوە.

ئه‌ڵماس فازڵ بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ پشكی یه‌كێتیی به‌ ״ئاژانس״ی وت: ״كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی یه‌كێتیی و له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رزبوونه‌وه‌ی كورسییه‌كانی پارتی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ حزبه‌كان له ‌كاتی خۆیدا پێشبینییان نه‌ده‌كرد ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی كورسی به‌ ‌ده‌ست بهێنن و گرنگی به‌ ژماره‌كانی خواره‌وه‌ی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ نه‌درا و ئەوەش وای کرد لە ئێستادا گۆڕانکاریی لە باڵانسی حزبەکان ڕوو بدات لە ئەنجوومەندا״.

فوئاد حسێن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ پشكی پارتی به‌ ״ئاژانس״ی وت: ״به ‌پێی ئه‌وه‌ی لیسته‌كه‌ داخراو بووه‌، هه‌ر ئه‌ندامێكی لیستی برایه‌تی له ‌ئه‌نجوومه‌ن بكشێته‌وه‌ كه‌سێكی دیكه‌ له‌ ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ سه‌ر ده‌كه‌وێت و شوێنه‌كه‌ی پڕ ده‌كاته‌وه،‌ ئه‌مه‌ش هیچ تاوانێكی پارتیی تێدا نییه‌״.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات