Halloween party ideas 2015
banner

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا پەیوەندی خۆشەویستی دەکەوێتە نێوان مەنسور بارزانی و کچێکی بەڕەگەز لوبنانی، خانەوادەی کچەکە هاوسەرگیرییەکەیان رەتدەکەنەوە، لە بەرامبەر رەتکردنەوەی داواکەیدا بارزانی خۆشەویستەکەی دەسوتێنێت، دوای ئاشکرابوونی تاوانەکەی لە ئێستاشدا ناوبراو لەلایەن دادگای ئیتالیاوە وەک تۆمەتبار داواکراوە.

بەپێی ماڵپەڕێکی نزیک لە بزوتنەوەی گۆڕان، لە ماوەی رابردوودا پەیوەندی خۆشەویستی دەکەوێتە نێوان مەنسور بارزانی کوری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کچێکی ڕەگەز لوبنانی، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین جار دەچێتە داخوازی کچە خۆشەویستە کە، بەڵام خانەوادەکەی رازی نابن کەکچەکەیان بدەن بە مەنصور بارزانی.
مەنسور بارزانی لەگەڵ خۆشەویستە لوبنانیەکەیدا

ئەو میدیایەی نزیک لە گۆڕان باس لەوەشداکات، هەرچەندە مەنسور بارزانی چەند جارێک دەچێتە خوازبێنی خۆشەویستە لوبنانییەکەی، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانی شکست دەهێنێت، لەبەرامبەر ڕەتکردنەوەی داواکەیدا هەڵدەستێت بە دانانیپیلانێكی تاوانکاری، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵدەستێت بە بردنەوەی کچە خۆشەویستەکەی و پاشان دەسترێژی سێکسی دەکاتە سەری و دواترهەوڵی خنکاندنی دەدات".

بەگوێرەی هەواڵەکە، مەنسور بارزانی لە هەوڵی خنکاندنەکە سەرکەوتوو نابێتم بۆیە هەوڵدەدات کەبە چەقۆ هێرشبکاتەوە سەری، بەڵام دووبارە ئەم هەوڵەشی سەرناگرێت، تا لە کۆتایدا دەگاتە ئەو بڕیارەی کە کچەکە بیسووتێنێت و پاشان تەرمەکەی بشارێتەوە.

لەبەرامبەر ئەم تاوانەیدا، خانەوادەی کچەکە بەهۆی ئەوەی پێشتر کێشەیەکیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە، لای هێزەکانی ئیتاڵیا سکاڵا لەسەر مەنسور بارزانی تۆمار دەکەن و لە دوای بەدواداچوون، بۆیان دەردەکەوێت کە ناوبراو هەستاوە بە ئەنجامدانی تاوانەکە، لە ئێستاشدا لە لایەن دادگای ئیتاڵیاوە وەک تۆمەتبار داواکراوەو چەندین جار داوای ڕادەستکردنیان کردووە، هەروەک بەم دواییانەش کۆتا ئاگادار کردنەوەیان بۆ ناردووە گەربێت و ئامادەنەبێت خۆی ڕادەسەتی پۆلیسی ئیتالا بکات، ئەوا ناچار لەڕێی پۆلیسی (ئینتەر پوڵەوە) دەستگیردەگرێت.

ئەو ماڵپەڕە باس لەوەشدەکات، لەسەر ئەو کێشییە و بۆ داخستنی ئەو داوایە لەسەر کوڕەکەی، مەسعود بارزانی چەندین جار سەردانی ئیتاڵیای کردووە و پێشنیاری پێدانی بڕە پارەیەکی زۆری بۆ خانەوادەی کچەکە کردووە، بەڵام ئامادە نەبوون لە خوێنی کچەکەیان خۆشبن و دەڵێن کە تەنها بەسزا گەیاندنی لە ڕێی یاساوە کۆتای بە داواکەمان دەهێنین.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات