Halloween party ideas 2015
banner





به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خزم و كه‌س و كاریان داده‌مه‌زرینن له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌، و بازنه‌كانی مه‌كۆی سلێمانیش هۆشداریان داوه‌ته‌ به‌رپرسانی گۆڕان و هه‌ڕه‌شه‌ی توند ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌كی له‌ ڕێكخستنه‌كانی سلێمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند " دوای كه‌ زانیمان زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دانراون له‌سه‌ر پشكی گۆڕان ژن و برا و كوڕ و كچ و خوشكی چه‌ند به‌رپرسێكی ناو گۆڕانن "  

وتیشی " بۆیه‌ وه‌ك سه‌رجه‌م بازنه‌كانی مه‌كۆی سلێمانی هه‌ڵوێستمان وه‌رگرتوه‌ و هۆشداریمان داوه‌ته‌ به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، كه‌ ئه‌مه‌جێگه‌ی قبوڵ نیه‌ ".  

ئه‌و سه‌رچاوه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ ، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو دا ئه‌گه‌ر دانانی ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه‌ هه‌ڵوێستی دیكه‌مان ده‌بێت تا ئاستی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بازنه‌كانی سنوری سلێمانی دابخه‌ین ".  

سنورمیدیا له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌وه‌ زانیویه‌تی " پشكی سلێمانی بۆ كۆمسیۆن خزم خزمێنه‌ی تێدا كراوه‌ و چه‌ند به‌رپرسێكی دیاری گۆڕان تادانانی فه‌رامانبه‌رێكی ساده‌ش ده‌ست وه‌رده‌ده‌نه‌ كار و باره‌كان بۆیه‌ هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان ئه‌مه‌یان پێقبوڵ نیه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی توند ده‌كه‌ن ".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات