Halloween party ideas 2015
banner




ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان هۆشیار عەبدوڵا وەڵامی عەلی عەونی دەداتەوەو دەڵێت " ئەگەر یەک شەلاتی هەبێت لە کوردستاندا ئەوە بێ شک تۆی".

هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری گۆڕان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەڵامی عەلی عەونی دەداتەوە لەسەر ئەوەی وتبووی " شەلاتی بەرگردەکەو بەردەرکی سەرا"، ئەو پەرلەمانتارە پێی دەڵێت" گەنجانی سەرا و گردەکە شەلاتی نین ،بەدەست تۆ و ئەمسالەکانی تۆوە ، گەنجی خێر لەخۆ نەدیوی ئەم نیشتیمانەن ، ئەگەر یەک شەلاتی هەبێت لە کوردستاندا ئەوە بێ شک تۆی ، تۆ لە خۆتەوە بۆ خەڵک ئەڕوانی ئەگەرنا مەعقولە بێ ئەوەی پەیوەندیکیان بە باسەکەوە هەبێت ، ئەڕشێتەوە بەسەر خەڵک و گەنجانی شاری سلێمانیدا" .

لەو وەڵامەدا هۆشیار عەبدوڵا دەڵێت " بۆ نەگبەتی خەڵکی کوردستان خەڵکی وەکو عەلی عەونی کە لەناوخۆی حزبەکەی خۆشیا بە علی ال ... ناسراوە ، بونەتە بەرپرس و دەمسپی و قسە ئەکەن ، لە هەولێر پەلاماری فەرهاد پیرباڵ دراوە و لێیدراوە ، کەچی ئەو قاچ و قولی گەنجانی بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی و گردەکە ( مەکۆی سەرەکی گۆڕان ) ئەگرێ و پێیان ئەڵێ ، (شەلاتی)".



سەبارەت بەو داوایەی عەلی عەونی لە وەزیری خوێندنی باڵای دەکات و دەڵێت لەسەر دۆسیەی د. فەرهاد پیرباڵ دەست لەکاربکێشەوە، هۆشیار عەبدوڵا دەڵێت " جا خۆش ئەوەیە ئەو دەمهەڵەیە ئەڵێ((ئەگەر وەزیری خوێندی باڵا بومایە دەستم لە کار ئەکێشایەوە))، نەگبەت تۆ بڕۆ بۆ خەڵکی ڕون بکەرەوە چۆن لە کولیە وەرگیرایت و بۆچی بە هەشت ساڵ بەکالۆرێوست تەواوت کرد ، بە گریمانەش نە ئەبو ڕوت بێت باسی خوێندنی باڵا بکەی !".

لە کۆتایی پۆستەکەیدا ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت " وەک چۆن جورئەت ناکەی حەرفێک لەسەر دەزگا ئەمنیەکانی هەولێر و ئەو دۆخی ئیرهاب و ترس و تۆقینە بکەی کەبەسەر ئەو شارەدا سەپاندوتانە ، و دێی پەلاماری گەنجانی سلێمانی ئەدەی ، لەهەر پلەوپۆستێکا بویتایە هەر ئەوەت لێ چاوەڕوان ئەکرا کە وتوتە ، چونکە تۆ ، هەر ئەوەندەی کە هەی" .

دوێنێ سپی ئەو نوسراوەی عەلی عەونی کە لەسەر فەیسبووک سەبارەت بە هێرشکردنە سەر د. فەرهاد پیرباڵ نووسیبووی بڵاوکردەوە، هۆشیار عەبدوڵا نەیهێشت رۆژێک تێپەڕێت بەسەر ئەو نووسینەدا پۆستێکی لە فەیسبووک وەک وەڵامێک بڵاوکردەوە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت