Halloween party ideas 2015
banner





 ئەمڕۆ(یەکشەممە)، عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی، لە رونکردنەوەیەکدا کە لە لاپەڕەی رەسمی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە ئاشکرایکردوە کە ئەو تاکە کەسە لەنێو سزادراوانی حزبەکەیدا بەڕەسمی نوسراوی سەرنجڕاکێشانی بەدەست گەیشتوە و وێنەیەکی ئەو سەرنجڕاکێشانەشی لەگەڵ رونکردنەوەکەیدا بڵاوکردۆتەوە.

سەراوی لە رونکردنەوەکەیدا وتویەتی کە رای خۆی لەوبارەیەوە بە ئەنجومەنی ناوەند و مەکتەبی سیاسی حزبەکەی وتوە و دەشڵێت”ئەندامێکی ئاساییش دەزانێ کێ و بە چ میکانیزمێک دەتوانن سەرنجم رابکێشن”.

لەگەڵ ئەوەش ئاماژەی بەوەداوە کە قسەی کۆتایی ھەڵدەگرێت بۆ کاتێکی دیکە، بەڵام وتوشیەتی”خۆم لە حیزبەکەم پێ گەورە تر نییە، لەپێناوی خوێن و خە بات و فرمێسکی دایکم و گەورەیی یەکێتی قبوڵمە لە منەوە دەست پێ بکەن”.

سەراوی پێشنیاریشی کردوە لەناو حزبەکەیدا ھەر کەسێک، کەسێکی دیکە تۆمەتبار دەکات بەوەی گۆڕانە یان پارتییە یان تۆمەتباری دەکات بەوەی دەستی لەگەندەڵیدا ھەیە “دەبێ بیسەلمێنێ بەپێچەوانەوە توندترین سزا بدرێت”.

داواشی لە ئەندامانی یەکێتی کردوە پابەندبن بەو پرەنسیپ و مەبدەئانەی کە یەکێتی لەسەر دامەزراوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی جەختی کردۆتەوە کە پابەندە بە رێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان و تا یەکگرتنەوە و بە شەراکەتی حوکمڕانی ھەرێم بەھاوسەنگی لەگەڵ پارتی و پشتیوانی ریفراندۆمیش دەکات بە مەرجێ کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی تێدا بەشدار بێت.

داواشی کردوە کێشەی سەرۆکایەتییەکان چارەسەر بکرێت و پێشیوایە گەر پەرلەمان کارا بکرێتەوە “پێویست بە راپرسی ناکات و پەرلەمانی کوردستان دەتوانێت سەربەخۆیی رابگەیەنێت”.


يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت