Halloween party ideas 2015
banner



ئاژانسی وڵات - تەلەعفەر - تایبەت

بۆجاری دووەمە پارتی دیموكراتی كوردستان كە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی لە هەرێمی باشوری كوردستان بەدەستەوەیە و فەرماندەی هێزە چەكدارەكان سەرۆكی ئەو حیزبەیە  هاوكاری گروپی تیرۆرستی داعش دەكات  و چەكدارەكانیان لە تەلەعفەرەوە  دەربازی توركیا دەكات

سەرچاوەیەكی نهێنی و تایبەت ئەوەی بە ئاژانسی وڵات ڕاگەیاند كە لە پارتی لە ڕێگای هێزێكی تایبەتی لەشكری تایبەت و هێزێكی میتی توركیەوە  چەكدارەكانی داعشی گواستۆتەوە بۆ زاخۆ وە لەوێشەوە بۆ ناو خاكی توركیا و تەسلیم بە سوپای توركی كردوون

سەرچاوەكەی ئاژانسی وڵات دەڵێت لە ماوەی دووشەوی ڕابردوودا چەندین سەركردەو ئەندامی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش لە تەلەغفەرەوە هاتوون بۆ گوندی علولیە و لەوێشەوە بەرەو شندوخا  لە گوندی شندوخای نزیك مەفرەقی كسك لە لایەن هێزێكی تایبەتی لە شكری تایبەتی پارتی و هێزێكی دەزگای میتی توركەوە پێشوازی لەم تیرۆرستانەی داعش كراوە و گوازراونەتەوە بۆ زاخۆ وە لەوێشەوە بۆ توركیا

بە پێی زانیاریەكانی گەیشتوو بە ئاژانسی وڵات ئەو تیرۆرستانە دەگوازرێنەوە بۆ توركیا و لەوێشەوە بە ناو خاكی باكوری كوردستاندا دەبرێنە سنوری وڵاتی سوریاو  داخڵی ڕۆژئاوای كوردستان دەكرێن  لە ناوچەی باب الهوی السوریە كە ئێستا ئەو ناوچەیە لە ژێر كۆنتڕۆڵی سوپا و جەندرومەی توركدایە

هەمان سەرچاوە لە ڕێگەی ئاژانسی وڵاتەوە ئەوە ئاشكرا دەكات كە لە هەفتەی ڕابردوودا ڕەتڵێكی موادی خواردن و چەك و تەقەمەنی لە ڕێگای گوندی شەندوخا نێردراوە بۆ چەكدارانی داعش لە ناوچەی تەلەعفەر

سەرچاوەكەی ئاژانسی وڵات دڵنیایی دەدات كە ئەم جموجۆڵەی داعش لە ژێر چاودێری و سەرپەرستی و هەماهەنگی  دەزگای میت و سوپای تورك و لەشكری تایبەتی سەربەپارتی دیموكراتی كوردستان لە تەلەعفەرەوە تا سنوری ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامدراوە
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات