Halloween party ideas 2015
banner





عەدنان موفتی ئەندامی شاندی هاوبەشی یەكێتی‌و پارتی بۆ بەغدا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەنجامدانی ریفراندۆم بەمانای راگەیاندنی سەربەخۆیی نایەت".   

لەكۆتایی كۆبونەوەی شاندی هاوبەشی یەكێتی‌و پارتی  لەماڵی عەممار حەكیم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، عەدنان موفتی ئەندامی شاندە هاوبەشەكەی یەكێتی‌و پارتی رایگەیاند"لەكۆبونەوەكەدا جەغتمان لەسەر ئەوە كردەوە كە پرسە هەڵپەسێردراوەكان‌و بابەتی كەركوك‌و هەڵكردنی ئاڵا لەو شارە بەگفتوگۆ چارەسەر بكرێت".  

وتیشی "لەنێوان هەردولادا لێكتێگەیشتن بۆ بابەتەكان هەبوە".  

موفتی جەغت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە لەكۆبونەوەكانیان لەگەڵ سەركردەی پارتە سیاسیەكانی عێراق بەڕاشكاوی گفتوگۆیان كردوە‌و وتیشی "بەپارتە سیاسیەكانی عێراقمان وتوە كە "ئەنجامدانی ریفراندۆم بەمانای راگەیاندنی سەربەخۆیی نایەت".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات