Halloween party ideas 2015
banner




بڕیاره‌ سبه‌ینێ 9-4-2017 خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بۆ مانگی شوبات رابگه‌یه‌نرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بڕیاره‌ سبه‌ینێ وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی 2017 ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان رابگه‌یه‌نێت و له‌ رۆژی دووشه‌مه‌وه‌ 10-4-2017 دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات ده‌ستپێبكات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رقاڵی ریزبه‌ندی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانه‌و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ی پێده‌درێت.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، رابه‌ر سدیق بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی پشتر رایگه‌یاندبوو، كه‌له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازاری 2017 دا ده‌ستكاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌رێژه‌ی زیادكردنی پاشه‌كه‌وته‌كه‌ نه‌دا.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات