Halloween party ideas 2015
banner





ئه‌ندامێکی شاندی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕابووین كه‌ هه‌ردوو بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و په‌رله‌مانی عێراق له‌م باره‌وه‌ په‌له‌یان تێدا كراوه‌ و عه‌بادی پێشنیارێك بۆ ئه‌م پرسه‌ پێشكه‌ش كردووه‌.

فازڵ میرانی ئه‌ندامی شاندی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند"ئه‌وان (به‌غدا) پێیان ناخۆشه‌ باسی ریفراندۆم ده‌كه‌ین، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ هه‌ر پاش ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌ینین، كه‌ خواستی گه‌له‌كه‌مانه‌ و مافێكی سروشتی خۆمانه"‌.

وتیشی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌ڵویستی باشتری هه‌بووه‌ به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق و رێنماییش ده‌ركردووه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140.

هه‌ر له ‌باره‌ی ئاینده‌ی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ووتی"ئاڵای كوردستان ناهێنرێته‌ خواره‌وە پێشنیارێكی عه‌بادی هه‌یه‌ كه‌ پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و پێكهاته‌ی تر و لایه‌نی یه‌كێتی ده‌كه‌ین".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات