Halloween party ideas 2015
banner




سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو قەیرانانەی كە بەهۆی شەری داعشەوە دروستدەكرێن سیاسین و دەكرێت بە بەشداری سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بەبێ جیاوازی چارەسەربكرێن.

نێچرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتدارانی بەغدا گەورەترین مەترسین لەسەر یەکپارچەیی عێراق و ئەگەر ئەو بابەتە بەجددی وەرنەگیرێت ئەوا پێشبینی ئەوە دەکات کە عێراق ڕووبەڕووی مەترسی ببێتەوە.

لە میانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (ئەلحەدەس) نێچیرڤان بارزانی پرسیاریویەتی، بەغدا چی کردووە بۆئەوەی عێراق بە یەکپارچەیی بمنێتەوە؟  چی شتێکی لە بەرژەوەندی کورد کردووە و چی پێشکەشی سوننە کردووە؟ وتوشیەتی، ئەو سیاسەتە هەڵانەی بەغداد گەورەترین مەترسین بۆسەر یەكپارچەیی خاكی عێراق.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندوە ئەگەری ئەوە هەیە بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق نەکەن.

هاوكات لەبارەی پەكەكەوە دواوەو باسی لەوەكردوە كە  ئامانجی پەکەکە لە شەنگال ئەوەیە کە ناسەقامگری لەناوچەکەدا دروستبکات و ڕاشیگەیاندوە بەداخەوە کە هێشتا هەندێک لایەن لە بەغداد هەن پشتیوانی لە پەکەکە دەکەن.

بارزانی ئاماژەشی بۆئەوەكردوە سیاسەتێکی هەڵەیە کە رەچاوی دراوسێیەتییەکی باش لەگەڵ تورکیادا نەکەیت، لە بەرژەوەندی عێراق نیە کە بەو شێوەیە هەڵسوکەت بکات و پێویستە بڕوامان بەوە هەبێت کە بوونی پەکەکە لە ناوچەکەدا، واتە نەبوونی سەقامگیری لە ناوچەی شەنگال.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات