Halloween party ideas 2015
banner



توانا عوسمان بەرپرسی کەناڵی ئێن ئاڕتی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیس بووك ڤیدیۆی ناوەوەی هەڕەمێك بڵاودەکاتەوەو لەگەڵیدا دەنوسێت.


نـاو هەرەمێک بـەنهێنی.. 13 ئایاری 2017

نیوەڕۆی 8 ئازاری ساڵی 1925 کاتێک وێنەگرەکەی زانای شوێنەوارناسی ئەمەریکی "جورج رايسنر" بەسوتفە قاچی ستاندی کامێراکەی لەدرزی دوو بەرد گیربوو، دوای لابردنی خۆڵی سەر بەردەکە دەرکەوت دەروازەیەکی داخراوە.

دەرکەوت دەروازەکە بەباریکی بەدرێژای 27 مەتر قووڵی بۆ خوارەوە دەچێت بۆ ژوورێک کەژووری ناشتنی تەرمی مۆمیاکراوی شاژن "حتب حرس" دایکی فرعەون خۆفۆ و ژنی فیرعەون سەنفرۆ و کچی فیرعەون حونیە، کەپێش 4660 ساڵ پێش ئێستا ژیاوە.

دوای ئاشکرا کردنی گۆڕەکە دەرکەوت کە جگە لەتابوتە دارینەکەی خۆی، کورسی و قەڵەوێرە و ژمارەیەک بازنی دەست و هەندێک کوپ و دۆلکەو کەرەستەی خورادن و تەنانەت پاشماوەی هەندێک خواردنی کۆنی لێبوە.

سەیر لەوەدا بوو کە جورج رايسنر تابوتەکەی بەئامادەبوونی بەرپرسانی ئەوکاتەی میسڕ کردەوە، تەماشایان کرد تابوتەکە بەتاڵەو مۆمیاکەی تیانەماوە..

بۆئەوەش دوو تەفسیر هەیە، یەکەم تەرمەکە دوای مۆمیاکردنی گواستراوەتەوە بۆ هەرەمێکی تر ئەو شوێنە لەئەسڵدا شوێنی مۆمیاکردن بوە،.. دووەم تەرمەکە لەقۆناغی کۆندا دزراوە.

تێبینی یەکەم: نازانم ئەو دەنگە چیە و بۆ چۆتە سەر ڤیدۆکە و تا ئێستا کامێراکەمان دەنگی وای نەچۆتە سەر.

تێبینی دووەم: وێنەکەمان بەدزیەوە لەبەر خاتری ئێوەگرت، چونکە وێنەگرتن قەدەغەیە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات