Halloween party ideas 2015
banner



سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ فه‌وجی‌ (14)ی‌ پارتی‌ له‌ شه‌نگال كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی‌ (500) كه‌س ده‌بێت په‌یوه‌ندی‌ به‌ حه‌شدی‌ شه‌عبییه‌وه‌ ده‌كه‌ن و فه‌رمانده‌ی‌ فه‌وجه‌كه‌ش ده‌ڵێت: پارتی‌ ماوه‌ی‌ سێ ساڵه‌ پلانی‌ رزگاركردنی‌ ناوچه‌ ئێزیدییه‌كانی‌ نییه‌.

به‌هۆی‌ پێشڕه‌وییه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی به‌ ئاڕاسته‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ باشور و رۆژهه‌ڵاتی‌ شه‌نگال، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ فه‌وجی‌ (14)ی‌  پارتی‌ كه‌ سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی‌ شه‌نگالی‌ پارتی‌ بون په‌یوه‌ندیان به‌ ریزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبیه‌وه‌ كرد له‌و سنوره.

تالب نایف جاسۆ، فه‌رمانده‌ی‌ فه‌وجی‌ (14) له‌ فه‌رمانده‌یی‌ شه‌نگال به‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی‌ راگه‌یاند: ئێستا په‌یوه‌ندیان به‌ ریزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبیه‌وه‌ كردوه‌ و ده‌یانه‌وێت هاوشانی‌ حه‌شد به‌شداری‌ له‌ رزگاركردنەوەی‌ ناوچه‌ ئێزیدییه‌كاندا بكه‌ن.

وتیشی :"ئه‌گه‌رچی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی‌ داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال هیچ به‌رگرییه‌كی‌ نه‌كرد، ماوه‌ی‌ سێ ساڵه‌ پارتی‌ پلانی‌ رزگاركردنەوەی‌ ناوچه‌ ئێزیدیه‌كانی‌ شەنگالی نییه".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد؛ ژماره‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ فه‌وجه‌كه‌یان (463) كه‌سه ‌و سه‌رجه‌میان ئێزیدین و خه‌ڵكی‌ شه‌نگالن.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت