Halloween party ideas 2015
banner



رۆژی هەینی 19-5-2017، نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.

-  رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانە.

-  ساڵی 1944 لە گەڕەکی سەرشەقام (بەرخانەقا)ی شاری سلێمانی لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە سلێمانی تەواو کردووە.

-  ساڵی 1967 کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە.

 - لە سەرەتای حەفتاکان چووەتە نەمسا و ماستەری لەیاسای نێودەوڵەتی لە نەمسا خوێندووە.

- سەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردوو دەستی بە کار و چالاکی سیاسی کردووە و یەکەم وێستگەی ژیانی سیاسی لە یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بووە، ساڵانی 1963 و 1964 بووەتە ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان.

- ساڵی 1967 بووەتە ئەندامی لقی سلێمانی- پارتی دیموکراتی کوردستان باڵی مەکتەبی سیاسی.

- ساڵی 1969 خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری رزگاری بووە.

- یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

- سکرتێری کۆمەڵەی رەنجدەران بووە.

- درووستکەری باڵی ریفۆرمبوو لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

- تا ساڵی 2006 جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.

-  لە ساڵی 2006 وازی لە کاری حیزبی لە نێو یەکێتی ھێنا.

دواتر کۆمپانیای وشەی دامەزراند.

- لە ساڵی 2009  بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لیستی گۆڕانی دروستکرد. 

- چەندین کتێبی لە بواری سیاسیی و مێژوویی و ئەدەبی هەیە.

- لە ساڵی 1981 ژیانی هاوژینی پێکهێناوە.

-  باوکی دوو کوڕ و کچێکە بەناوەکانی نما، چیا، چرا.


بەناوی ستافی ماڵپەری ئاژانسی وڵات ەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم گەلی کورد و بزوتنەوەی گۆڕان و خانەوادەی کۆچکردوو دەکەین
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات