Halloween party ideas 2015
banner

 

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ شه‌وی‌ رابردوو له‌ یاریگای‌ چیا له‌سلێمانی‌ ته‌قه‌ی‌ كردووه‌و به‌هۆیه‌وه‌ راهێنەری تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی بازیان كوژرا.

دوێنێ لەكاتی یاری نێوان هەردوو تیپی تازە پێگەیشتووانی بازیان و پێشمەرگەی سلێمانی، كەلەیاریگای چیا لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، كێشە دروستبوو، دوای یاریەكەش بەهۆی تەقەكردنەوە لەدەرەوەی یاریگاكە، دیار بەكر راهێنەری تازە پێگەیشتووانی بازیان بەفیشەك برینداركرا.

دوای گەیاندنی ئەو راهێنەرە بەنەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دوای‌ ته‌واوبوونی‌ یارییه‌كه‌ شه‌ڕ دروستبووه‌و كه‌سێك له‌ ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ ته‌قه‌ی‌ كردووه‌و به‌هۆیه‌وه‌ راهێنەری تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی بازیان برینداربووه‌و دوای‌ گه‌یه‌نرانی‌ به‌نه‌خۆشخانه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.

وتیشی‌ "شه‌وی‌ رابردوو ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی‌ ته‌قه‌كانی‌ كردبوو ده‌ستگیركراوه‌و فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنیش بۆ چه‌ند كه‌سێكی‌ دیكه‌ ده‌رچووه‌، تۆمه‌تباره‌كه‌ وتویه‌تی‌ بۆ بڵاوه‌پێكردنی‌ خه‌ڵك ته‌قه‌ی‌ كردووه‌".

وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ باسی‌ له‌وه‌شكرد، هه‌روه‌ها پۆلیس بكوژی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ دوای‌ كوشتنی‌ خزمێكی‌ خۆی‌ له‌ماڵی‌ خۆیاندا له‌گه‌ڕه‌كی‌ كانی‌ كورده‌ هه‌ڵهاتبوو
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات