Halloween party ideas 2015
banner



نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایز روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌رسه‌لان بایز ماڵێكی له‌سلێمانییه‌و لاپه‌ره‌ زه‌رده‌كانی سایته‌كان بوختان هه‌ڵده‌به‌ستن. 

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌...
خه‌ڵكی شۆڕشگێڕو خۆڕاگری شاری سلێمانی.

ماوه‌یه‌كه‌ جار جاره‌ هه‌ندێ قه‌ڵه‌می له‌رزۆك، له‌ لاپه‌ڕه‌ زه‌رده‌كانی سایته‌كانیان، ته‌نیا بۆ ڕه‌واجی بڵاوكراوه‌كانیان به‌ ناهه‌ق و دوور له‌ ڕاستی درۆو بوختان هه‌ڵده‌به‌ستن. له‌ كۆتایی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایز به‌ پاره‌ی خۆی كه‌لاوه‌ خانووێكی له‌ گه‌ڕه‌كی ئاشتی شاری سلێمانی كڕی.

ماڵیان ئاوابێ سه‌د جار جه‌نابی مام جه‌لال و هێرۆخان له‌ ڕێگای كۆمپانیای نه‌ورۆزو به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌ندازیاران كاك ته‌یب جه‌بارو زیره‌ك اسماعیل سه‌رهه‌نگ بۆیان نۆژه‌ن كرده‌وه‌. هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال ئه‌مری پێ كرد ماڵی خۆی و مه‌كته‌بی رێكخستن بباته‌وه‌ هه‌ولێر، ئه‌و هه‌ر له‌و خانووه‌ ژیاوه‌. جیا له‌ سوپاس و ممنونیه‌تیش بۆ خه‌ڵكه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌ی شاری سلێمانی  ته‌نیا یه‌ك گله‌یی لێیان نه‌بووه‌، چ جای كه‌ په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی سیاسی ئه‌و له‌ سه‌ر ده‌ستی خاڵه‌ شه‌هابی شێخ نوری بوو بێ. بۆیه‌ ئه‌و درۆیه‌ی به‌ زمانی ئه‌و هه‌ڵبه‌ستراوه‌ له‌ چه‌واشه‌كردن و ڕشتنی ڕقێكی په‌نهانی نه‌زۆك هیچ بنه‌مایه‌كی تری نیه‌. چونكه‌ ئێستاش ماڵێكی هه‌ر له‌ سلێمانیه‌و مانگانه‌ چه‌ندین شه‌و له‌وێ ده‌ژی.

ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ له‌رزۆكانه‌ له‌ خه‌می برسیه‌تی خه‌ڵك و میلله‌ت و یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌ی كوردن. هه‌قه‌ له‌ جیاتی درۆ هه‌ڵبه‌ستن شته‌ ڕاسته‌كان بنووسن و باس له‌ ته‌نكه‌ره‌ نه‌وته‌ قاچاغه‌كان و كارگه‌و پرۆژه‌ گه‌وره‌كان بكه‌ن. نه‌ك درۆ هه‌ڵبه‌ستن و باس كردنی خانووی شه‌خسی مرۆڤێك.

بێگومان ئه‌و كه‌س و سایته‌ش ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و درۆیه‌یان هه‌ڵبه‌ستووه‌.


نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی   دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایز     27/5/2017
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت