Halloween party ideas 2015
banner





وتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی لێدوانەکانی نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیێندراوێکە:

لێدوانێك لە وتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

نووری مالیكی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ سەحیفەی ئەخباری لوبنانی زێدەڕۆیی زۆری بەرانبەر مافەكانی گەلی كوردستان كردووە و قسەی نابەجێی و زێدەگۆیی لەبارەی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان خستووەتەڕوو و ڕێگەی بەخۆی داوە بەپێی میزاجی خۆی باس لە ڕووداوەكان و مافەكانی گەلی كوردستان بكات. مالیكی لەسەر ئەوە ڕاهاتووە كه دوژمنایەتیكردنی خەڵكی كوردستان بۆ ڕیكلامی هەڵبژاردن بەكار دەهێنێت، بەڵام لە ڕاستیدا نە خۆی و نە ئەو خەڵكانەی بەدوای قسەكانی دەكەون بۆ ئێمە جێگەی بایەخ نین و بۆچوونیان هیچ بەهایەكی نییە.

جێگەی سەرسووڕمانە كەسێك كە بووە بەڵا بەسەر عێراق و سەرچاوەی شكست و نەهامەتی و گەشەی تیرۆر بێت هێشتا شەرەم داینەگرێت و بێتە گۆ، دەبوایە كەسێكی وەك ئەو كە عێراقی تێكوپێكدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابا یان هەر هیچ نەبێ خۆی لەپێشچاوی خەڵكی عێراق ون كردبا. ئەو كەسەی عێراقی كردە سەرلیستی گەندەڵترین وڵاتانی جیهان و ڕەواجی دزی و بێسەروبەری و ناشەفافیەتی كرد لە وڵاتدا، ئەو كەسەی عێراقی خستەناو ئاگری تاییفەگەری و لەسەردەمی ئەو سەدان كەس لە خەڵكی ڕۆشنبیر و نوخبەی سووننەمەزهەب تیرۆر و بێسەروشوێن كرا، ئەو كەسەی نازانێ بەڵێن و ئیمزا چییە و وەك ئاوخواردنەوە پەیمان دەشكێنێ و دوورە لە پڕەنسیپەكانی مەردایەتی و مرۆڤبوون چۆن دەكرێ هەلی بۆ بڕەخسێ جارێكی تر دەستی لە دەستەڵاتدا گیر بخوات؟ لە مالیكی دەپرسین چیت بۆ عێراق كردووە؟ زیاتر لە پێنجسەد ملیار دۆلار داهاتی عێراقی لەبەردەست بوو، نیوەی ئەو داهاتەی بۆ تاڵان و گەندەڵی بەفیڕۆ دا نیوەكەی تریشی بۆ وێرانكردنی عێراق.

ئەم پیاوە لە چاوپێكەوتنەكەدا زمانی هەڕەشەی لەدژی خەڵكی كوردستان بەكار هێناوە، لێرەدا پێیڕادەگەیێنین كە ئەوە مەیدان و خۆت تاقی بكەرەوە. پێشتر دوژمنی زۆر لەو بەهێزتر و سەرەڕۆتر خۆی تاقی كردووەتەوە و لەبەردەم ئیرادەی گەلی كوردستان چۆكی داوە و تووشی چارەنووسێكی شووم هاتووە.

لە دیباچەی دەستووری عێراقیدا بەڕوونی  ئاماژە دراوە كە پابەندبوون بە دەستوور مەرجە بۆ مانەوەی عێراق بە یەكپارچەیی و ئەوە مالیكی بوو دەستووری پێشێل كرد و لە مانای خست و ئەگەر لە سەردەمی تاریكی حوكمڕانیی خۆی ڕێزی لە دەستوور و مافی خەڵك گرتبا بە دڵنیاییەوە ئەم كارەساتانە ڕووی نەدەدا، بۆیە كەسێك دەستووری پێشێل كردبێت بۆی نییە قسە لەسەر دەستوور بكات و موزایەدەی پێوە بكات.

سەربەخۆیی كوردستان مافی گەلی كوردستانە و بە هیچ شێوەیەك لەو مەقامەدا نییە قسەی لەسەر بكات، ئەوەیش با باش بزانێ كە لە سەربەخۆییدا هەموو كوردستانییەك و لایەنەكانی كوردستان یەكدەنگ و یەكهەڵوێستن و ئەگەر دڵی بە بێئیرادەیی چەند كوردێك خۆشە ئەوە با دڵنیا بێت سەرئەنجام جێگەی ئەو و كوردەكانی سەر بە ئەو زبڵدانی مێژوو دەبێت.


د. ئومێد سەباح

وتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

30ـی 5ـی 2017
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت