Halloween party ideas 2015
banner



بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: لەمەودوا سزای یاسایی توند بەسەر راوچییەکاندا جێبەجێ دەكات، بۆ ڕاوی كەڵە ئاسكێك یا بزنە كێویەك بڕی 10 ملێون دینار سزا بۆ سەرپێچیكار دانراوە.

لەپێناو مانەوەی ئاژەڵە كێوییەكان و پاراستنی ژینگەی ناوچەكە، فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان بە هاوكاری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ژمارەیەك لە دادگاكانی گەرمیان ژمارەیەك سزای حۆراوجۆر بۆ سەرپێچی كاران دەردەكەن.

دورەید سەلیم بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان بە ڕۆژنیوزی وت: فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان سزایەكی توندتر بەسەر ڕاوچیەكاندا جێبەجی دەكات، ئەمەش دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆبونەوە لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و دادگاكاندا هاتە کایەوە، ئەو ڕینماییانەی پێشوو تر هەبوون و كاری پێنەكرابوو، ئێستا ئەو ڕینماییانە كاراكراوەتەوە و دەقی رێنماییی ژمارە 1ی ساڵی 2015یە، كە تایبەتە بە سزدانی سەرپێچی ڕاوكردن و بۆ هەر گیانەوەرێك بڕێك پارەی بۆ دانراوە وەك سزا و فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان لایەنی پەیوەندیدارە بۆ وەرگرتنی ئەو سزایە.


دورەید سەلیم وتیشی: میكانیزمی جێبەجێكردنەكەش، بریتیە لەوەی كاتێك كەسێك ڕاو دەكات و پۆلیسی دارستان دەستگیری دەكات، دواتر بە نوسراوی فەرمی جۆری سەرپێچییەكە و كاتی دەستگیركردنەكە دەنیردرێتە لای فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان و ئێمەش بڕی سزاكەی بۆ دیاری دەكەین و دواتر ڕەوانەی دادگای بەرایی یا لێكوڵینەوەی كەلاری دەكەین و ئەوانیش بە پێی یاساكانی ژینگە، كە بریتین لە یاساكانی ساڵی 2008 و 2010 مامەڵەی یاسایی لە گەڵدا دەكەن.

هەروەها ناوبراو وتیشی: بۆیە داوا لە ڕێكخراوە ژینگەییەكان و چالاكوانانی ژینگە و ژینگەدۆستان و چین و توێژەكانی تردەكەین هاوكارمان بن بۆ ئەوەی ئەم بڕیارانەی دەرمانكردووە بۆ پاراستنی ژینگەی ناوچەكەمان بچێتە بواری جیبەجێكردنەوە و چیتر ئەو ئاژەڵانەی ماون نەبنە قوربانی دەستی ڕاوچییەكان.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان ڕونیكردەوە، سزاكان بریتین لە:

ڕاوكردنی كەڵە ئاسك و بزنە كێوی 10 ملێون دینار
ڕاوكردنی مامز 10 ملێون دینار
ڕاوكردنی كەو 5 ملێون دینار
ڕاوكردنی حاجی لەق لەق 1ملیون دینار
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت