Halloween party ideas 2015
banner



هێزە هاوبەشەکانی عێراق چوونە ناو چەند گەڕەکێکی دیکەی بەری راستی موسڵ.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شانەی ڕاگەیاندنی شەڕ بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

لە بەیاننامەکەدا لەسەر زاری عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی واهاتین ئەی نەینەوا هاتووە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزە هاوبەشەکانی عێراق و هێزەکانی دژە تیرۆر چونەتە ناو گەڕەکەکانی عورەیبی و ریفاعی و پێشڕەوی بەردەوامە.

هەرەوەها ئەوەش هاتووە: هەروەها هێزەکانی کاردانەوەی خێرای لیوای ٣٤ی تیپی ٩ی زرێپۆش چونەتە ناو گەڕەکی ئابووریناسان و بەشی باشووری گەڕەکی ١٧ی تەمووز توانیان ریزی بەرگری پێشەوەی چەتەکان تێکبشکێنن و ئێستاکەش بەردەوامن لە پێشڕەویدا.

یارەلڵا ئەوەشی دووپات کردەوە کە هێزەکانی تیپی ٩ی زرێپۆش هاوکات چونەتە ناو بەشی باکوری گەڕەکی ١٧ی تەمووز و بەردەوامن لە پێشڕەویدا.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات