Halloween party ideas 2015
banner



چەند چەکدارێکی داعش هێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازی کەیوان لە باشوری کەرکوک وسیانیان خۆیان تەقاندووەتەوە.

بە پێی زانیاریەکانی ئاژانسی وڵات کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٦ چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازی کەیوان لە باشوری کەرکوك.

هەر بە پێی زانیاریەکانی وڵات ، سیان لە چەکدارەکان خۆیان تەقاندووەتەوە و سیانەکەی تریشیان کوژراون.

هاوکات هیوا ڕەش جێگری وەستا ڕەسوڵ بەرپرسی میحوەری باشووری کەرکوك ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی ئەو چەکدارانەی داعشدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون و شەشی دیکەش برینداربوون.

بنکەی سەربازی کەیوان دەکەوێتە باشوری کەرکوکەوە و ٢٠ بۆ ٢٢ کیلۆمەتر لە شاری کەرکوکەوە دوورە.

وێنە و ناوی شەهیدەکان 

شەهید ئەحمەد دڵشاد
 

شەهید  دەریا جەلال


وێنە و ناوی فەرماندەیەکی بریندار
 فەرماندەی کۆماندۆ ئاکام عومەر
 


وێنەی ٣ چەکدارە خۆ کوژەکە کە خۆیان تەقاندۆتەوە
 

وێنەی ٣ چەکدارە کوژراوەکە

يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات