Halloween party ideas 2015
banner



سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی بۆ خانەوادەو كەسوكاری نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نارد.

نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ هەینی پەیامەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە تێدا هاتووە "بەبۆنەی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو نەوشیروان مستەفاوە، پرسەو سەرەخۆشی لەئەندامانی خانەوادەو كەسوكارو دۆست‌و هاوڕێیانی بەڕێزیان‌و بزووتنەوەی گۆڕان دەكەم".  

سەرۆكی حكومەت راشیگەیاندووە "هاوسۆزو بەشداری خەمتانم، خوای گەورە خوالێخۆشبوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی، هیوادارم بزووتنەوەی گۆڕان‌و لایەنگرانی خوالێخۆشبوو نەوشیروان مستەفا بۆ خزمەتی كوردستان‌و ئامانجە هاوبەشەكانی گەلەكەمان بەردەوامبن".  

نەوشیروان مستەفا بەیانی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد، كە بڕیارە سبەی شەممە لەشاری سلێمانی بەخاكبسپێرێت.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات