Halloween party ideas 2015
banner



کێشە ناوخۆییەکانی گۆان ڕۆژانە ڕوو لە هەڵکشان دەکەن چەند بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەکە لە ڕێی مۆبایلەوە نامەی هەڕەشە ئامێز بۆ یەکتر دەنێرن و یەکتری پێ تەهدید دەکەن.

تازەترین کێشەی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە نێوان هەریەکە لە (سەردار قادر) لەبری پارێزگاری سلێمانی و (دانا عەبدول کەریم) ئەندامی ژووری حکومەت و پەرلەمانە لە بزوتنەوەکە، دانا لەڕێی مۆبایلەوە سێ نامەی هەڕەشە ئامێز بۆ سەردارقادر دەنێرێت و پاشان یاداشتێک ئاراستەی هەردوو (جڤاتی نیشتیمانی جڤاتی گشتی) دەکات بۆ لێپرسینەوە لە سەدار قادر.

ئەمەش سەردار قادر توڕە دەکات و هاوشێوەی خۆی وەڵامی نامە هەڕەشە ئامێزەکانی دانا عەبدولکەریم دەداتەوە بێ منەتی خۆی لەهەموو لێپرسینەوەو ئیجرائاتێک دەردەبڕێت کەلەلایەن جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتیەوە لەگەڵیدا بکرێت.دواتر سەردار قادر هەریەکە لە ( مستەفا سەید قادر و عوسمان حاجی مەحمود و قادر حاجی عەلی ) ئاگادار کردۆتەوە پێی وتوون ئەگەر چارەسەرێک بۆ ئەو بێڕێزیانەی ( عومەری سەید عەلی و جەلال جەوهەر) نەدۆزنەوە کە دەیکەن لە ناو گۆڕاندا ئەوا چیتر بەردەوام نابم لە ناو گۆراندا و دەستبەرداری پۆستی پارێزگاریش دەبم . متمانە
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات