Halloween party ideas 2015
banner



ماڵپەڕێکی نزیك لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ڕێگەی سەرچاوەیەکی تایبەت بەخۆیەوە هەواڵی هەوڵێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ تیرۆرکردنی چەند سەرکردەیەکی خۆی لە سنوری هەرێمی پاراستنی میدیای سەر بە پەکەکە بڵاو دەکاتەوە

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری تۆڕی هەواڵی گروپی سەوز پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێگەی پلانێکەوە دەیەوێت شەرعیەت بە شەڕێك بدات لەگەڵ پەکەکە لە سنورەکانی هەرێمی پاراستنی میدیا

لە درێژەی هەواڵی ئەو ماڵپەڕەدا ئەوە هاتوە کە پارتی دەیەوێت بە پلانێك یەکێك لەو سەرکردانی خۆی کە دانیشتوی ناوچەیەکی ژێردەستی پەکەکەن لە سنوری هەرێمی پاراستنی میدیا تیرۆر بکات و شەڕ لەگەڵ پەکەکە هەڵبگیرسێنێت

ماڵپەڕەکە لە هەواڵەکەیدا ناوی ٣ بەرپرسی باڵای پارتی ئاشکرا کردوە کە ئەگەری هەیە لە پلانەکەدا بکرێنە قوربانی و بەکاربهێندرێن . کە ئەوانیش هەریەکە لە : ١ــ فازیل بەرواری ٢ــ ئازاد بەرواری ٣ــ عیزەدین بەرواری

هەرچەندە تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئەو هەواڵەی ڕەتنەکردۆتەوە بەڵام ئاژانسی وڵات بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە هەوڵەکانی خستۆتەگەڕ و لە دەستکەوتنی هەرزانیاریەك بۆ خوێنەرانی ئاشکرا دەکات
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات