Halloween party ideas 2015
banner




هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایگه‌یاند، 19 چه‌كداری داعشیان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشێكی داعش بۆ سه‌ر به‌نداوی حوڕیه‌ی خۆرئاوای شاری ره‌ققه‌ كوشتووه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌كانی هه‌سه‌ده، نیوه‌ڕۆی دوێنێ داعش هێرشیكردووه‌ته‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ خۆرئاوای ره‌ققه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مارۆی سه‌ر هێزه‌كانیان له‌ ته‌بقه‌ و به‌نداوی حوڕیه‌ بشكێنن.

هه‌سه‌ده‌ روونیكرده‌وه‌، هێزه‌كانیان به‌ره‌نگاری داعش بوونه‌ته‌وه‌ و توانیویانه‌ هێرشه‌كه‌ تێكبشكێنن و 19 چه‌كداری داعش بكوژن.

ئاژانسی خه‌به‌ر، تایبه‌ت به‌ سووریا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ 3 كه‌س له‌ كوژراوه‌كانی داعش به‌ نیاز بوونه‌ خۆیان بته‌قێننه‌وه‌ و به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئامانجه‌كانیان كوژراوون.

هه‌سه‌ده‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، هێزه‌كانیان به‌ره‌و شارۆچكه‌ی مه‌نسووره‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌ پێشڕه‌ویدان. 
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت