Halloween party ideas 2015
banner




پارێزگاری هەولێر: 825 كەس ژەهراویبوون و منداڵێكیش گیانیلەدەستدا
 بەهۆی خواردنەوە 825 كەس لە ئاوارەكانی كەمپی حەسەن شام و یوو توو ژەهراویبوون و منداڵێكیش گیانیلەدەیستدا.
نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند بەهۆی خواردنەوە لە كەمپی ئاوارەكانی حەسەن شام و یوو توو 825 كەس ژەهراویبوون و 638 كەسیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر.
 وتیشی، بەهۆی ژەهراویبوونەوە منداڵێكی تەمەن شەش ساڵان پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

پارێزگاری هەولێر باسی لەوەشكرد، لەگەڵ هەستكردن بە بوونی بە بەبوونی حاڵەتی ژەهراویبوون دەستبەجێ تیمەكانی بەڕیوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە 42 ئەمبوڵانس هەروەها تیمەكانی بنكەكانی تەندروستی ناو كەمپەكە چارەسەری پێویستی سەرەتاییان بۆ ژەهراویبووەكان كرا، ئەوانەشی كە پێویست بوو لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر داغڵ كران.
راشیگەیاند، ژمارەیەك كەسی رێستۆرانتەكەو رێكخراوی عەین موحتاجین دەستگیركراون، ئاماژەی بۆئەوەشكرد، رێنمایی ئێمە ئەوەبووە كە خواردنی ئامادەكراو نەچێتە ناو كەمپەكانەوە بەڵكو لە ناو كەمپەكاندا ئامادەبكرێت، بەڵام لە کاتژمێر 9 ی سەرلەبەیانییەوە خواردن ئامادەکراوە لە چێشتخانەیەکدا و لە کاتژمێر 1 ی دوانیوەڕۆوە نێردراوە بۆ کەمپەکان و لە قاپی پلاستیکیدابووە و دوای کاتژمێر 4 ی ئێوارە دراوە بە ئاوارەکان، بۆیە ژەهراویی بووە.
پارێزگاری هەولێر وتیشی، لێكۆڵینەوە لەوە دەكرێت كە ئایا ئەو خواردنە پێش ئامادەكردنی خراپبووە یاخود لەكاتی ئامادەكاریی و گەیاندنی بە كەمپەكە خراوپبووە، راشیگەیاند سزای یاسایی ئەوانە دەدرێت كە كەمتەرخەمیان كردوە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت