Halloween party ideas 2015
banner



قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کوڕی جەلال تاڵەبانی لە یادی دامەزراندنی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و باس لە کاریگەرییەکانی غیابی تاڵەبانی دەکات لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا.

لە پەیامەکەیدا، قوباد تاڵه‌بانی بە جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت ‎"وه‌ك چۆن جه‌نابت له ‌رۆژه‌ سه‌خت ‌و دژواره‌كاندا هه‌میشه‌ هیوا و گه‌شبینیت ده‌به‌خشییه‌وه‌، پڕ به‌دڵ حه‌زم ده‌كرد منیش ئه‌مڕۆ له‌م نامه‌یه‌دا مزگێنی‌ باشیی‌ بارودۆخی‌ سیاسی، ئه‌منی‌‌، ئابووری‌‌ و مرۆییت پێبده‌م، به‌ڵام به‌داخم به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌، دڵنیام هه‌موو شتێك به‌دڵی‌ تۆ نییه‌، بێهیوایی‌ له ‌هه‌ندێ‌ ره‌فتار و گفتار هه‌ندێجار زۆربه‌مان ده‌گه‌یێنێته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ بڵێین ئه‌م باره‌ لاره‌ ته‌نیا به‌گۆچانه‌كه‌ی‌ مام راست ده‌كرێته‌وه".

قوباد تاڵەبانی، کە کوڕی بچووکی تاڵەبانییە، بە باوکی دەڵێت "‎پڕ به‌دڵ حه‌زمان ده‌كرد بارودۆخی‌ حوكمڕانیمان به‌شێوه‌یه‌ك بووایه‌ خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی‌ كوردستانمان بکردایه‌ و گوزه‌رانێكی‌ شایسته ‌و گونجاومان بۆ هه‌مووان دابینبكردایه‌، به‌ڵام زروفی‌ شه‌ڕ و قه‌یرانی‌ ئابووری‌ له ‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیراده‌ی‌ خۆمان بارودۆخه‌كه‌ی‌ شێواند و بوونه‌ مایه‌ی‌ بارگرانی‌ بۆ خه‌ڵك، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌مه‌ش خه‌تای‌ ئێمه‌ی‌ تێدایه‌ و وه‌ك چۆن شانمان داوه‌ته‌ به‌ر باری‌ ئه‌و ئه‌ركه‌، ده‌بێت به‌رپرسیارێتییه‌كه‌شی‌ هه‌ڵبگرین".

لەبارەی باوکی، قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە "‎مامه‌ گیان، ئێوه‌ بۆ من ته‌نیا باوكێك نه‌بوون، به‌ڵكو مامۆستا و خوێندنگا و رێبازێك بوون كه‌ شوێنكه‌وتنی‌ هه‌میشه‌ مایه‌ی‌ شانازی ‌‌و سه‌ربه‌رزییه. ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنێكمان به‌ده‌ستهێنابێت له‌ چاوی‌ حیكمه‌ت ‌و دونیابینی‌ تۆ ده‌یبینین، ئه‌گه‌ر دووچاری‌ شكستێكیش هاتبین، ئه‌وا به‌هۆی‌ غیابی‌ تۆوه‌یه‌ كه‌ حه‌وسه‌ڵه‌ و ئۆقره‌یی‌ لێ‌ بڕیوین".

کوڕەکەی تاڵەبانی باسی رۆڵی باوکی دەکات لە ئاشتەوایی ناوخۆی کوردستان و دەڵێت "ساڵ به‌ ساڵ پشوودان‌ و غیابی‌ تۆ زیاتر پێوه‌مان دیاری‌ده‌دات، ئێستا له‌وه‌ تێده‌گه‌ین چۆن له‌چه‌قی‌ قه‌یرانه‌كاندا به‌هه‌نگاوێكی‌ ژیرانه‌ ئاشته‌واییتان ده‌خسته‌ نێوماڵی‌ كوردو دڵی‌ هه‌موو خه‌ڵكیتان خۆش ده‌كرد. ‎له‌دوای‌ ساڵانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ، ئه‌وه‌نده‌ به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ حیكمه‌ت ‌و مه‌ردایه‌تی‌ بنوێنیت‌ و به‌دوو ئۆتۆمبێله‌وه‌ روو له‌سه‌ری‌ ره‌ش بكه‌یت ‌و له‌گه‌ڵ کاک مه‌سعود خاك ‌و ئیداره‌ی‌ باشووری‌ كوردستان یه‌كبخه‌یته‌وه"‌. لە باسی رێککەوتنەکەی یەکێتی و گۆڕان، قوباد تاڵەبانی دەڵێت "‎پاش ماوه‌یه‌ك له‌نیگه‌رانی‌‌ و دڵئێشان، هه‌ر تۆ بوویت له‌گه‌ڵ كاكه‌ نه‌وه‌ی‌ رۆح شادی‌ هاوخه‌بات‌ و هاوسه‌نگه‌رت ئاشتبوونه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌‌ و گۆڕانتان راگه‌یاند و رێكه‌وتننامه‌یه‌كی‌ نیشتیمانیتان هێنایه‌ به‌رهه‌م".

قوباد تاڵەبانی باسی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفای کردووە و دەڵێت "‎زۆر به‌داخم كه‌ ئه‌مساڵ له‌كاتێكدا یادی‌ یه‌كێتی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هاوڕێی دێرینی تۆو یه‌کێ له‌دامه‌زرێنه‌رانی حیزبه‌که‌مان، كاكه‌ نه‌وه‌ جێی‌ هێشتوین، چاومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بوو ئه‌مساڵیش وه‌ك پار بەحزوری جەنابت بهاتایه‌ به‌شداری‌ خۆشییه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكردینایه‌و له‌گه‌ڵ هاوخه‌باته‌ دێرینه‌كانیدا ده‌ستی‌ سه‌ركه‌وتنیان به‌رز بكردایه‌وه‌".

لەبارەی رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان، قوباد تاڵەبانی جەستیکردووەتەوە "وه‌ك پێشتریش وتومه‌، وه‌فاداری‌ بۆ مام جه‌لال و كاكه‌ نه‌وه‌ به‌وه‌ ده‌بێت رێز له‌ئیمزاكه‌یان بگرین ‌و رێكه‌وتننامه‌ی‌ یه‌كێتی ‌‌و گۆڕان وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان خواستیان بوو، جێبه‌جێ‌ بكه‌ين".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت