Halloween party ideas 2015
banner





 سەرۆكی فراكسیۆنی وەركا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق و مەسعود بارزانی مەسیحییەكانیان بە گروپی تیرۆرستی داعش فرۆشت.

ئەمڕۆ دووشەممە 12-6-2017 جۆزێف سلێوە سەرۆكی فراكسیۆنی وەركا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەری سكای پرێس رایگەیاند، لە ئێستادا ژمارەی مەسیحییەكانی عێراق ناگاتە میلۆنێك هاووڵاتی، بەڵام ژمارەی مەسحییەكان پێش ساڵی 2003 زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی بوون.


سلێوە سەرۆكی فراكسیۆنی وەركا حكومەتی پێشووی عێراقی بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی هەروەها مەسعود بارزانی بە فرۆشتی مەسیحییەكان تۆمەتباركرد، ئاماژەی بۆئەوەشكرد، هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە شاری موسڵ هەروەها هێزەكانی پێشمەرگە لە نەینەوا ناوچەكانیان بۆ دەسەڵاتی تیرۆرستانی داعش چۆڵكرد، زۆرینەی خەڵكی ناوچەكە روبەڕووی ئاوارەبوون و فڕاندن و كوشتن بوونەوە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت