Halloween party ideas 2015
banner

باوەڕم وایە زۆرینەی رەھای خەڵکی کوردستان، پڕە لەتوڕەیی و نائومێدی لەو دەسەڵاتەی کە رۆژ بەرۆژ تاقەتی ئێستا و نەوەکانی داھاتوش دەپڕوکێنێ. 
ئەو دەسەڵاتەش ھەردوو داینەستیەکانن (ئەوەی بە کوردی خۆمان پێی دەڵین ماڵباتی دەسەڵاتدار). ئەوە راستە کە پارتی ھەموو شتێکی لە کوردستان بۆخۆی بردووە، بەڵام شەریکێکی دڵسۆز و گوێ لەمستی ھەیە کە تاقەتی ھەموو ئەو ڕایگشتیەی پڕوکاو و شێواندووە. 
ئەو شەریکەش ئەو ماڵباتەیە کە یەکێتی بەڕێوە دەبات، ئەگەر تۆش یەکێک نیت لەو بکەرە دیار و دەستڕۆیشتووانەی کە وەک خاوەن ماڵ مامەڵە بەیەکێتیەوە دەکەیت، چۆن توانیت بڕیاربدەی لە جیاتی ھەمووان کە لەبەر پرسەی کاک نەوشیروان نابێ یادی یەکێتی بکرێتەوە .

ئەگەر یەکێک نیت لەو ماڵبات و داینەستە دەستڕۆیشتووە، بەکام دەسەڵاتە فیرعەونیەتەوە باسی جیگری یەکەم و دووەمی یەکێتی دەکەیت؟ ئەگەر ئەو دوو جیگرەی تۆ وەک دەعبا ناویان دەھێنی ئایا ئەگەر تۆ وەک خاوەن ماڵ مامەڵە لەگەڵ یەکێتی نەکەیت چۆن دەتوانی جورئەتی ئەوە بکەیت و کوفرێکی ئاوھابکەیت.

من لەتۆ دەپرسم شانازخان کە حەیف دنیا وای لێھات مام دیارنەمێنی و جنێو بە کۆسرەت رەسۆڵێک بدرێ کە تەنھا بە سەیرکردنی ئەو پیاوە، دەبێ ھەموو ئەوانە سەریان لە ئاستیدا نەوی بکەن کە بێ ماندوبون لەکوردستاندا دەسەڵاتدارن و لەملا قسەی بەتاڵ دەکەن و لەولاش کۆشک و تەلار و داھاتیان لەناوە و دەرەوەی وڵات ڕووی لە زیادییە. 

لەکوێوە دەوێری بە کۆسرەت ڕەسول و دکتۆر بەرھەم بلێی دەعبا کە سور دەزانی ئەوانە دەعبان کە نایانەوێ کۆسرەت رەسوڵ شوناسی یەکێتی پێوەبێ . 
ئەوانە دەعبان کە چاویان لە ئاستی پاکی و کاریزمایی دکتۆر بەرھەمدا کوێر بووە.

تۆ پێت وایە خەڵک ھێندە نەزانە لەوەناگات کە تۆ یەکێکیت لەوانەی ھۆکاری لەگرێژەنەچوونی ئەو حیزبەی تۆ نازانیت ئەگەر دکتۆر بەرھەم دەسەڵاتی ھەبا سیاسەتی یەکێتی ئێستا لەو جێگەیە گیرسابوەوە کە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی گۆڕان دەیەوێت؟ 

دەترسم وابزانی جنێودان بەبەرھەم ساڵح ئەستۆپاکی بۆ ئەوانەدێنێ کە کە خواخوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانیان بوو، تا وەک ئێستا دوور لەبەرھەم ساڵح و کۆسرەت رەسوڵ تەخشان و پەخشان بەپارە و داھات بکەن و تەکەتولات گەرم بکەن و یەکێتی والێبکەن کە کەس حەسودی پێنەبات. 
یەکێتی بەم جنێوانەت بەرامبەر کۆسرەت رەسول و بەرھەم ساڵح، نابێتەوە بەو یەکێتیەی کە ھیچ مسۆگەریەک بدات بەوانەی لەگەڵ مەڕ شین دەکەن و لەگەڵ داھات و سەرمایە و پارەداریدا دەستگیرانداری ئەبەدی بن .

من حەقم بەسەر مەلا بەختیارەوە نیە، چونکە خۆی ھۆکاری ئەوەیە کەئێستا تۆشی ھاتووە بەدەست ئێوەوە. ئەگەر ئەویش لەخەمی یەکێتیدابا نە ھیندە نەرم دەبوو لەئاستی قەساوەتی و قۆرخکاری پارتیدا نەھێندەش رقی لە گۆڕان دەبوو، نەھێندەش بە ھەڵە باسی دیموکراسی و ئەرکەکانی دیموکراسی دەکرد و جارجارەش بەخاترانە باسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی دەکرد، بەڵام کۆسرەت رەسوڵ دوای ئەو ھەموو قوربانیەی داویەتی یەک رەفتاریم پێبلی کە لە قسەی مامی گەورە لایدابێ. 

ئەگەر مەبەستت نزیکایەتیش بێ لەگەڵ پارتی ئەوە ئیتفاقی ستراتیژی زۆر دەمێکە کراوە کۆسرەت رەسوڵ و بەرھەم ساڵح ئەوکاتە ھەر جێگربەون .

ئەگەر ئەوەندە خەمی خەڵک و یەکێتیتە وەرە پێشەوایەتیمان بکە و بەخەڵک بڵێ با حکومەتەکەی کاک قوباد ھەڵبوەشێنین و لەسەر گۆڕی کاک نەوشیروان و ئینجا لە دامێنی گردەکەوە بانگی خەڵک بکە و بڵێ ئەوکەسانە دەعبان کە دەسەڵاتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕانیان ھەیە و ناھێڵن جێبەجێبکرێ، ئێمەش لەدوات دەڵێینەوە.
بەیەکەوە ھاوار دەکەین کە لانی کەم ھەرێمی ئەم دیوی دیگەڵە بەوە رزگار دەبێت کە سەرکردایەتی ھاوبەشی گۆران و یەکێتی ھەموو دەسەڵاتێکی ئیداری و سەربازی و ماڵی ھەبێ، ئەوسا دەزانی کە کێ دەعبایە .
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت