Halloween party ideas 2015
banner



موسڵمانان لە هەموو شوێنێک لەسەر ڕووی زەمین لە پێشوازی شەوانی قەدر دان، وە بە تامەزرۆییەوە خۆیان ئامادەكردووە بۆ ئاوەدان كردنەوەیان بە عیبادەتەكان، چونكەعیبادەت لەو شەوە پیرۆزانەدا یەكسانە بە عیبادەتی 83 ساڵ. 

هیچ كەسێک نییە بتوانێت بە درێژایی 83 ساڵ لە عیبادەتی خوای گەورە دابێت، هەروەک تەمەنی خەڵک لە ئۆممەتی موحەممەد ﷺ لە نێوان 60 بۆ 70 ساڵیدایە، بۆیە بەدەستهێنانی پاداشتی عیبادەتی 83 شتێكی هێندە زێڕین و گرانبەهایە كە بە هیچ گوزارشتێک وەسفی مەزنێتییەكەی ناكرێت. 

بۆیە پێویستە موسڵمانان هەموو دەرفەتە زێڕینەكان لەو شەوە پیرۆزانەدا بقۆزنەوە، تا بتوانن بەخشندەیی و میهرەبانی خوای گەورە بەدەستبهێنن، یەكێكیش لە هەرە عیبادەتە مەزنەكان لەو ساتەوەختە زێڕینانەدا دوعاكردنە، بە تایبەتیش دوعای تایبەتی پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ بۆ شەوی قەدر، كە حەزرەت ﷺ بە نزا و پاڕانەوە لە دەرگای خوای گەورەی دەدا و دەیفەرموو: 

 ((اللَّهُمَّ إِنَّكَ عُفُوٌّ كَرِيمٌ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي)) 
واتا: خودایە.. تۆ زۆر لێبووردە و بەخشندەیت، لێبوردەیی وبەخشندەییت خۆش دەوێت، بۆیە تۆ لە گوناهـ و هەڵە و کەموکوڕییەکانم ببورە. 


چەند سەرنجێكی خێرا لەسەر گرنگی ئەو دوعایە: 

دایكی ئیمانداران حەزرەتی عائیشە (خوا لێی ڕازی بێت) دەگێڕێتەوە: 
پرسیارم كرد لە پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ ، ئەگەر گەیشتمە شەوی قەدر چ بڵێم؟، 
پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺپێیفەرموو: بڵێ: ((اللَّهُمَّ إِنَّكَ عُفُوٌّ كَرِيمٌ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي)). 

تایبەتكردنی دوو ناوی خوای گەورە (العفو و الكریم) بۆ ئەو دوعایە، دووپاتكردنەوەیە لەسەر پایەی ئەو شەوە پیرۆزە، كە خوای گەورە لەو شەوەدا لە بەندەكانی خۆش دەبێت.هەستكردنی بەندەكان بە گوناهـ و دانپێدانان بە هەڵە و كەموكوڕییەکان و كەمتەرخەمیكردنەكان، وا دەكات لە خوای گەورە بپاڕێتەوە بە داواكردنی لێخۆشبوون و بەخشین. 
هەستكردنی بەندەكان بە گومانبردنی باش بە خوای گەورە، دڵی ئیمانداران بە هیوا و ئومێد بە میهرەەبانی و بەخشندەیی خوای گەورە ئاوەدان دەكاتەوە.سووربوونی بەندەكان لەسەر دوعا و پاڕانەوە، پێویستبوونیان بە خوای گەورە دەردەخات، وە ملكەچبوونیانە لە بەردەم خوای گەورە و خۆپەیوەستكردنیانە بە ڕەزامەندییەكەی. 
پاڕانەوە بە ناوی (العفو) كە یەكێكە لە ناوە پیرۆزەكانی خوای گەورە و پێنج جار لە قوڕئانی پیرۆز هاتووە، هەروەها ناوی (العفو)ـیش یەكێكی ترە لە ناوە پیرۆزەكانی خوای گەورە و دوو جار لە قوڕئانی پیرۆز هاتووە و واتای زۆر بەخشین دەگەیەنێت، وە هەردووكیان تایبەتمەندییەكی گرنگیان هەیە و بۆ قەبوڵ بوونی دوعایەكە كاریگەری گەورەیان هەیە. 

خوای گەورە هەموو لایەكمان سەركەوتوو بكات بۆ زیندووكردنەوە و ڕووناک كردنەوەی ئەو شەوە پیرۆزنە بە تاعەت و عیبادەت و زیكر و تەسبیحات و دوعا و پاڕانەوە، بەو هیوایەی لێبووردەیی و بەخشندەیی خوای گەورە ببێتە بەشی هەموومان.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت