Halloween party ideas 2015
banner



پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت؛ هێرشكردنەسەر ماڵی رۆژنامەنوسێك لە هەولێر، پێشێلكارییەكی ئاشكرایە و جەختیش دەكاتەوە؛ ئەو شارە بوەتە شوێنێكی مەترسیدار بۆ رۆژنامەنوسان. 

سروە عەبدولواحید، ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە؛ هێرشكردنە سەر ماڵی یەكێك لە ئەندامانی دەستەی نوسەرانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ پیشێلكارییەكی ئاشكرایە بۆ سەر رۆژنامەنوسان و هاوڵاتیان. 

باسی لەوەشكردوە، هەولێر بوەتە شوێنێكی مەترسیدار بۆ هەڕەشەكردن لە رۆژنامەنوسان و هاوڵاتیان لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی سەربە پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپەیمانەكانیەوە.  

هەروەک داوای لەكونسوڵخانەی وڵاتان لە هەرێم كردوە بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو پێشێلكاریانەدا بكەن كە بەرامبەر رۆژنامەنوسان ئەنجام دەدرێن و داواشی لە رێكخراوە نێو دەوڵەتییەكان كردوە پاڵپشتی لە رۆژنامەنوسانی هەولێر بكەن.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات