Halloween party ideas 2015
banner

شاندێكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد. 

شاندەكەی بزووتنەوەی گۆڕان لەعومەری سەید عەلی‌و جەلال جەوهەر پێكهاتبوون، كە ئەمڕۆ شەممە لەسلێمانی سەردانی سەڵاحەجین بەهادینیان كردو تێدا چەند پرسێكیان تاوتوێكردووە.    

عومەر محەمەد، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، كە لەكۆبوونەوەكە بەشداربوو، ئاشكرایكرد، سەردانەكە "سەردانێكی برایانە بووەو تێدا تاوتوێی چەند پرسێك كراوە".   

عومەر محەمەد، راشیگەیاند "شاندەكەی گۆڕان بۆ داوای لێبوردن لەمامۆستا سەڵاحەدین هاتبوون، كە لەكاتی بەخاكسپاردنی تەرمی نەوشیروان مستەفا چەند شتێكی نەخوازراو روویدا".      

رۆژی بەخاكسپاردنی تەرمی نەوشیروان مستەفا لەشاری سلێمانی لە 20 مانگی رابردوو، لەكاتی وتارخوێندنەوەی سەڵاحەدین بەهادین، "بەشێك لەئامادەبوانی مەراسیمەكە هوهایان لەناوبراو كرد"، كە ئەمە نیگەرانی یەكگرتووی ئیسلامی لێكەوتەوە. 

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكگرتوو جەختیشیكردەوە، كە هەماهەنگی نێوان گۆڕان‌و حیزبەكەی بەردەوامی دەبێت، بەتایبەتی بۆ پرسە سیاسییەكان.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت