Halloween party ideas 2015
banner




لەگەڵ ئەوەی پرۆسەی سیستمی بایۆمەتری بەرەو كۆتایی دەچێت، بەڵام تاكو ئێستا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رازی نەبوە كە كارمەندان‌و هێزەكانی سەر بەو ئەنجومەنی تۆمار بكرێن.

تۆماركردنی موچەخۆرانی هەرێم لەسیستمی بایۆمەتری بەرەو كۆتایی دەچێت، ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ بڵأوی كردوه‌ته‌وه‌ ، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كە مەسرور بارزانی راوێژكارییەتی رازی نەبوە كارمەندان‌و هێزەكانی سەر بەو ئەنجومەنە لەسیستمەكە تۆماربكرێن.

رۆژی 1ی تشرینی دوەمی ساڵی رابردو، پرۆسەی بەبایۆمەتریكردنی موچەی موچەخۆران لەپارێزگاكانی هەرێم دەستی پێكردو بڕیارە لە15ی ئەم مانگەدا كۆتایی پێ بێت. سەمیر هەورامی، سكرتێری رۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران‌و وتەبێژی سیستمی بایۆمەتری موچە، بەئاوێنەی راگەیاند كە تاوەكو دوێنێ (دوشەممە)، ژمارەی ئەو موچەخۆرانەی لەسیستمی بایۆمەتریدا خۆیان تۆماركردوە گەیشتۆتە زیاتر لەیەك ملیۆن‌و 188 هەزار كەس.

سەمیر هەورامی باسی لەوەش كرد كە ئەو موچەخۆرانەی تاوەكو ئێستا ناویان تۆمارنەكردوە تاوەكو رۆژی15ی ئەم مانگە تۆماردەكرێن كە ژمارەیان زۆر كەمبۆتەوەو ئەوانەی لەئێستادا خۆیان تۆماردەكەن رۆژانە ژمارەکە خۆی نادات لە200 كەس بەوانەشەوە پێشتر كەموكوڕییان هەبوەو دواتر لیژنەی باڵا كەیسەكانی یەكلاكردونەتەوە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت