Halloween party ideas 2015
banner


له‌ پارێزگای جوله‌مێرگ گەریلاکانی هەپەگە، هێلیكۆپته‌رێكی سوپای توركیایان خسته‌ خواره‌وه‌ و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی‌ كه‌ (14) سه‌رباز بون كوژران. 

هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد؛ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو له‌ ناوچه‌ی چه‌لێی سه‌ر به ‌پارێزگای جۆله‌مێرگی باكوری كوردستان، هێزه‌كانیان له‌ سێ قۆڵه‌وه‌ هێلیكۆپته‌رێكی سوپای توركیایان له‌ جۆری سكۆرسكی كردوه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئاكامدا توانیویانه‌ هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ له‌ دۆڵی شه‌هید جودی ناوچه‌ی زاب له‌ سنوری ناوچه‌ی چه‌لێ بخه‌نه‌خواره‌وه‌. 

هه‌په‌گه‌ ئاشكرای كردوه؛ هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ سه‌ربازانی توركیای له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه‌ گواستوه‌ته‌وه‌ و (14) سه‌ربازی تێدابوه‌ و سه‌رجه‌میان كوژراون. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وەكراوه؛ سوپای توركیا به‌ پشتیوانی هێلیكۆپته‌ری جه‌نگی كوبرا و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیان توانیویانه‌ پاشماوه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ و سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ دوربخه‌نه‌وه‌.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت